رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە هاوکاریکردنی ئێزدییەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کرد.
رۆژی هەیینی، 16-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه گفتوگۆیان لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى باشكردنى دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان كرده‌وه
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاندووە جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، يارمه‌تيى ئێزدييان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانی "پێداگيرى كرد كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى له زووترين كاتى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت."
"هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئارامى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگن." بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەوڵيتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و له پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."
له به‌رامبه‌ردا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و رۆڵى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌رز نرخاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ