سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبوونەوە

16-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سيمتجى موله‌ر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سيمتجى موله‌ر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری لە میونشن کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی ئەمنیی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر هاوکاری و پشتگیریی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

له‌ درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 16-02-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى كۆبووه‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی كۆبوونه‌وه‌كه‌وە، وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا باسيان له‌ رۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان‌، ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدان و پشتيوانى له‌ پێشمه‌رگه‌ و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كارو‌بارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، خرانه‌ به‌ر باس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مێردین لە باکووری کوردستان.

قەدەری شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە نێوان هەڵبژاردن و قەییومدا

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای روها-ی باکووری کوردستان دانرا. پارێزگاری ئەم شارانە، سەرباری ئەرکەکانیان، بە سەرۆکشارەوانیی قەیومکراو دامەزران. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ناردە باڵەخانەی شارەوانییەکان و گەمارۆیدان. ئەم سێ شارەوانییەی قەییومیان لەسەر دانراوە، سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتین.