پاکستان بەشی تەنیا سێ هەفتە هاوردەی کاڵا دۆلاری هەیە

16-01-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
دۆلار و روپیەی پاکستانی. وێنە: Reuters
دۆلار و روپیەی پاکستانی. وێنە: Reuters
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەزاران کۆنتێنەری هاوردەکارانی کاراچیی پایتەختی پاکستان لە بەندەری کاراچی گیریانخواردووە و هاوردەکاران دژی نەبردنە ژوورەوەی کاڵاکانیان گردبوونەوە. بەهۆی کەمبوونەوەی دۆلارەوە، بانکەکانی ئەو وڵاتە ناتوانن حەواڵە بۆ هاوردەکاران بکەن؛ هاوردەکارانیش دەڵێن، پێداویستیی کەم لە کۆگاکان ماوە و هۆشداری دەدەن.
 
عەبدولڕەئوف، هاوردەکاری دانەوێڵە دەڵێت، "تەنیا بەشی 25 رۆژ دانەوێڵە لە کۆگاکان ماوە؛ ئەگەر دەستبەجێ دۆلارمان پێنەدرێت، قەیرانێکی دژواری دانەوێڵە دروست دەبێت."
 
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی پاکستان دەڵێت، مانگانە لە رێگەی بازرگانیی فەرمی و نافەرمییەوە دوو ملیار دۆلار لە پاکستانەوە بە قاچاخ دەبرێتە ئەفغانستان، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دۆلار.
 
لە سێ مانگدا، رووپییەی پاکستانی نزیکەی 5%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە، بەو هۆیەشەوە نرخی خۆراک 35.5% بەرزبووەتەوە.
 
شەهمیر، هاووڵاتیی پاکستانی دەڵێت، "لە کاتێکی وەکو ئێستادا، پیاوێکی ئاسایی ناتوانێت شیر، شەکر یان هەر پێداویستییەکی دیکە بکڕێت. ئەمانە هەموو لە سەروو توانای کڕینی کەسی ئاساییەوەن."
 
یەدەگی دراوی بیانیی پاکستان تەنیا شەش ملیار دۆلاری هەیە، ئەوەش بەشی هاوردەی کاڵای تەنیا سێ هەفتە دەکات؛ کۆی قەرزەکانیشی گەیشتوونەتە 274 ملیار دۆلار کە دەکاتە 90%ی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.