وڵاتانی ئەوروپا پێداچوونەوه به رێوشوێنه ئەمنییەکاندا دەکەن

17-01-2015
هێمن مەلازادە
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو - لەندەن

دوای رووداوەکانی پاریس، وڵاتانی ئەورووپا پێداچوونەوه به رێوشوێنه ئەمنییەکاندا دەکەن.

له بەریتانیا چاوەکان هەمووی لەسەر دەیڤید کامیرۆن سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەیه. کامیرۆن بڕیاریداوه ئاسایشی سنوور و فڕۆکەخانەکان بەهێزتر بکات و ئەگەر له هەڵبژاردنەکانیش دەربچێتەوه، زۆرینەی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتیش وەتس ئەپ و ئای مەسیجی کۆمپانیای ئەپڵ و فەیس تایم قەدەغە دەکات.

رووداوەکەی پاریس کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و پێدەچێت رۆژئاوا بیر لە رێکاری نوێ بەرامبەر کۆچبەراندا، بکاتەوە.

بەپێی قسەی ئەکادیمیستەکان زۆرینەی مسوڵمانان کاتێک دێنە ئەوروپا ناتوانن تێکەڵاوی کلتووری رۆژئاوا ببن و ئەمەش رووداوی لەم چەشنە بەرهەم دەهێنێت.

رەوەندی کوردی لە ئەورووپا باس لەوە دەکەن، کە ئەو رووداوانە کاریگەری لەسەر ژیانیان دروست ناکات، چونکە کورد شەڕی گرووپە توندڕەوەکان دەکات.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی بەریتانیا له ساڵی ٢٠١٤، ٢٥ حاڵەتی هەوڵی هێرشکردنه سەر بەریتانیا لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە هەبووه، بەڵام لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیم ئای فایفی بەریتانی پوچەڵکراونەتەوه.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە