رووداو دیجیتاڵ
چەند وێنەیەک لەنێو مۆزەخانەی هۆڵۆکۆست لە واشنتن دی سیی پایتەختی ئەمریکاوە ببینن.
مۆزەخانەکە سیمبولی بیرهێنانەوەی ئەو جووانەیە کە لە ماوەی جەنگی جیهانیی دووەم لەلایەن ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانیانەوە کوژران و ژمارەیان دەوروبەری شەش ملیۆن کەس بوون.
چوونە نێو مۆزەخانەکە بە خۆڕاییە و هەموو رۆژێک کراوەیە، جگە لە رۆژانی کریسمس، رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی ئەمریکا و رۆژی "یەوم کاپور" کە تایبەتە بە جووەکان.
لەنێو مۆزەخانەکەدا، دیمەن، بەڵگە و لێکۆڵینەوەی تایبەت لەسەر تاوانی هۆڵۆکۆست پێشاندراوە.
وێنە: رووداو