بەریتانیا.. سبەی کۆنفرانسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

رووداو - لەندەن

کۆنفرانسی نه‌وت و گازی کوردستان- عێراق بۆ ساڵی 2014، لە خوولی چوارەمیدا بە جۆرێك ئامادەکاری بۆ دەکرێت کە ببێت بە نایابترین و گەورەترین خوولی کۆنفرانسەکە، ئەمەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی باڵای وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکانی کەرتی نەوت و غاز.

کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 16 تاوەکو 18 ی ئەم مانگە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات و تێیدا پێشناگایەکی نێودەوڵەتیش دەکرێتەوە. شارەزایانی ئابووری بە رەچاوکردنی رەوشی ئێستای باشووری کوردستان، بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە لە لەندەن بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەولێر دەزانن.

رووداوە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمدواییەی باشووری کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی جیهانی نەوت هەبووە و دەگوترێت بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسەش لە بەریتانیا داهاتوویەکی باشتر بۆ باشووری کوردستان و سیاسەتی نەوتی هەولێر دابین دەکات.

بڕیارە ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە لە باشووری کوردستان کاردەکەن، لەو کۆنفرانسەدا بەشداربن و تێیدا نوێترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا لە بواری بەدواداگەڕان و دۆزینەوە و پاڵاوتن و بە بازاڕکردنی نەوت و پێترۆکیمیاوییەکان ببینن کە لە پێشانگایەکدا نیشانده‌درێن.