لافاو زیانی بە دوورگەی سیسیلیی ئیتاڵیا گەیاند

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو رۆژی پڕ لە بارانی بەخوڕ، لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێل و خانووەکانی دوورگەی سیسیلی لە باشووری ئیتاڵیا گەیاند.
 
تیمە فریاگوزارییەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە زیاتر لە 70 شوێن بەهانای خەڵکەوە چوون، کە بەهۆی لافاو لە ماڵەکانیاندا گیریان خواردبوو؛ هەروەها ژمارەیەک رێگەیان کردووەتەوە کە لافاوەکە دایخستبوون.
 
دامودەزگەکانی ئیتاڵیا هیچ زیانێکی گیانییان بەهۆی لافاوەکە رانەگەیاندووە.
 
حکومەتی ئیتاڵیا لە سیسیلی، ئاستی هۆشیاریی لە کارەساتە سرووشتییەکانی بۆ رەنگی پرتەقاڵی بەرزکردەوە، بەو واتەیەی کە مەترسییەکە گەورەیە.