گالەری

15-10-2023
10 Photos
رووداو - AFP

هەشت رۆژ بەسەر شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا تێدەپەڕێت، کە تائێستا هەزاران کەس لە هەردوولاوە گیانیان لەدەستداوە و، هیچ ئاسۆیەک بۆ ئاگربەست و وەستاندنی شەڕەکە دیار نییە.
 
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆشی لە نزیک سنوورەکانی غەززە بڵاوکردووەتەوە ئامادەن، بۆ هێرشی زەوینی.
 
هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ئامادەکردنی تانک و زرێپۆشەکانی لە نزیک غەززە، لەکاتێکدان لە رۆژی 7ـی ئەم مانگە، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، ئیسرائیلیان تووشی شۆک کرد کاتێک بە 5000 مووشەک لەڕێگەی ئاو و ئاسمان و زەوییەوە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و، بەهۆیەوە زیاتر لە 1300 کەس تائێستا لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
 
لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشەی حەماس، ئیسرائیل چەندین باڵەخانەی لە کەرتی غەززە تەختی زەوی کرد و رۆژانە هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو کەرتە کردووە، ژمارەی قوربانییانیش ئەوەندە زۆرە کە زیاترە لە 10 هەزار کەس.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، کە سەر بە بزووتنەوەی حەماسە و بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-10-2023) بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی قوربانییان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە 2329 گیانلەدەستدان و برینداربوونی 9042 کەسی دیکە.