چین: ئیسرائیل لە دەرەوەی بازنەی بەرگریکردن لە خۆی مامەڵە دەکات

15-10-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی بەرگریکردن، داواش لە ئیسرائیل دەکات "واز لە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە بهێنێت."
 
رۆژی شەممە 14-10-2023 وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کرد، رۆژی یەکشەممە 15-10-202 نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، "لایەنەکان نابێت کارێک بکەن کە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات. پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ."
 
وەزیری دەرەوەی چین گوتی، وڵاتەکەی دژی هەموو کارێکە کە زیان بە کەسانی سڤیل بگەیێنێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە ئەو کارانە پێشێلی ویژدانی مرۆڤ و بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
 
وەزیری دەرەوەی سعودیە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گوتوویەتی، "وڵاتەکەی نیگەرانی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیلە" و سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر هاووڵاتییانی سڤیل دەکەن. هاوکات گوتیشی، چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین بەبێ جێبەجێکردنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دروستکردنی دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین ئەستەمە.
 
وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی بەوە کرد، چین لەگەڵ هەموو لایەنەکانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە گفتوگۆی چڕدایە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، گوشارەکانیان بۆ دڵنیاییدانە لە سەلامەتیی هاووڵاتییانی سڤیل، کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بۆ هاوکارییەکان و پاراستنی پێویستییە سەرەکییەکانی خەڵک لە غەززە.
 
رۆژی هەینی 13-10-2023 ئەنتۆنیۆ گوتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "لە باشووری غەززە نەخۆشخانەکان پڕبوون و ناتوانن هەزاران نەخۆشی دیکە بەهۆی شەڕەکەوە وەربگرن. سیستمی تەندروستی لە لێواری رووخاندایە." هەروەها گوتیشی، "هەموو ناوچەکە رووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە کاتێک کە ژێرخانەکەی زیانی بەرکەوتووە و هیچ کارەبایەک بۆ ترومپاکان و خاوێنکردنەوەی ئاو نییە."
 
هاوکات، رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور (MSF) کە بنکەکەی لە جنێڤی سویسرایە، رۆژی شەممە 14-10-2023 داوای لە ئیسرائیل کرد، لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە، هەڵوێستی مرۆڤایەتی بنوێنێت و رایگەیاند، دۆخی کەرتە گەمارۆدراوەکە "زۆر خراپ و لەتوانابەدەرە."
 
بەیانیی رۆژی شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری پۆڵاین"ی راگەیاندووە.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل و غەززە، بەهۆی شەڕی نێوان هەردوولاوە تائێستا سێ هەزار و 629 کەس کوژراون و 12 هەزار و 442 کەسی دیکەش بریندارن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.