لە نزیک یاریگەی گۆڵفەکەی ترەمپ تەقە کرا و خۆی سەلامەتە

دوێنێ کاژێر 09:54
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دەرەوەی یاریگەی گۆڵفەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەنگی تەقەکردن بیسترا؛ پاش رووداوەکە ترەمپ رایگەیاند، "من سەلامەت و باشم".
 
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەدا، ستیڤن چیونگ، گوتەبێژی کەمپەینی هەڵبژاردنی ترەمپ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە".
 
ئەو گوتەبێژە زانیاریی زیاتری ئاشکرا نەکرد، بەڵام زانراوە کە ترەمپ لە یاریگەکە بووە و بەهۆی دەنگی تەقەکانەوە شوێنەکەی جێهێشتووە.
 
دواتر، دۆناڵد ترەمپ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "من سەلامەت و باشم. هیچ شتێک من خاو ناکاتەوە و هەرگیز خۆم بەدەستەوە نادەم".

 

 
هێزی تایبەتی پاراستنی سەرۆکەکانی ئەمریکا (Secret Service) دەڵێت، لەگەڵ پۆلیسی نێوخۆیی ناوچەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
 
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەی پاڵم بیچ لە فلۆریدای ئەمریکا کە یاریگەی گۆڵفەکە دەکەوێتە ئەو شارۆچکەیە، دەڵێت، "هێزی پاراستنی سەرۆک تەقەیان لە کەسێک کردووە کە لەو نزیکانە بیندراوە چەکی پێبووە، بەڵام کەس بریندار نەبووە".
 
سەرچاوەکە دەشڵێت، ئەو کەسە سواری ئۆتۆمبێل بووە و هەڵاتووە، دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
 
لە لایەکی دیکە، دۆناڵد ترەمپ جەی ئاڕ، کوڕە گەورەی ترەمپ لە ئێکس رایگەیاند، "بە ئاراستەی یاریگەی گۆڵفی ترەمپ تەقە کراوە".

 

 
چاوەڕێ دەکرێت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس، جێگری بایدن و رکابەری ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لێدوانیان هەبێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن