پۆلیسی فەرەنسا: هەشت کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز دا خنکان

دوێنێ کاژێر 10:39
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەشت کۆچبەر لە کاتی کۆچکردن لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان. 
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فەرانساوە بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاندووە، رووداوەکە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە روویداوە، بەلەمەکە ماوەیەکی کەم دوای بەڕێکەوتنی لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنساوە نوقمبووە.  
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا لە یۆنان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە دیار نییە. گوتیشی: "بەدواداچوونی زیاتر دەکەین".
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا گوتیشی: "لە رووداوی لەم جۆرەدا، کەسوکاری کۆچبەران لە دیارنەمانیان ئاگادارمان دەکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هاونیشتمانییەک پەیوەندی پێوە نەکردووین".
 
پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رۆژی شەممە رایگەیاندبوو، لەم چەند رۆژەی رابردوودا، کۆچبەران چەندینجار هەوڵیانداوە بە بەلەمی بچووک رێگە مەترسیدارەکە بەرەو بەریتانیا بگرنەبەر؛ تەنیا لە رۆژی هەینی و شەممە، 200 کەسیان لەنێو دەریادا رزگارکردووە. 
 
هەر ئەم مانگە، لانیکەم 12 کۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان. 
 
بەگوێرەی ئاماری دامودەزگەکانی فەرەنسا، بە گیانلەدەستدانی هەشت کۆچبەرەکەی شەوی رابردوو، ژمارەی ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکاون، گەیشتە 45 کەس، بەراورد بەوە، لە تەواوی ساڵی 2023ـدا ژمارەکە 12 کەس بوو. 
 
حکومەتەکانی فەرەنسا و بەریتانیا ماوەی چەندین ساڵە هەوڵدەدەن لێشاوی کۆچبەران بوەستێنن، کە هەزاران دۆلار بە قاچاخچییەکان دەدەن بۆ ئەوەی بە بەلەمی بچووک و نالەبار بیانگەیێننە بەریتانیا. 
 
بەگوێرەی بەرپرسانی بەریتانیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە 22 هەزار کۆچبەر لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی سنووریی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا بۆ شەش مانگ سنوورەکانی لەگەڵ 5 وڵات دژی کۆچبەران تووندتر دەکات

لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن