نوێترین راپرسی: لە زۆربەی ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان هاریس لە پێش ترەمپە

15-08-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نوێترین راپرسیی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەرکەوتووە لە زۆربەی ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لە پێش دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە.
 
ناوەندی راپرسی "کوک پۆڵەتیک ریپۆرت"ـی ئەمریکی، نوێترین راپرسیی خۆی لەبارەی دەنگی هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەسەر ئاستی حەوت ویلایەتە یەکلاکەرەوە گرنگەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکە هاریس 47٪ و ترەمپیش 46٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن. 
 
بەگوێرەی ئەو راپرسییە؛ لەکۆی حەوت ویلاتەکە، هەردوو بەربژێرەکە لە ویلایەتی جۆرجیا یەکسانن، لە ویلایەتی نیڤادا ترەمپ لەپێش کامالایە، بەڵام لە پێنج ویلایەتەکەی دیکە، کامالا بەشێوەیەکی بەرچاو لە پێش ترەمپەوەیە. 
 
هەمان ناوەند لە مانگی ئایار راپرسییەکی دیکەی کردبوو، ئەوکاتە هێشتا بایدن لە ململانێی هەڵبژاردن نەکشابووەوە، لە ئەنجامیشدا ترەمپ لە پێش بایدنەوە بووە.
 
بەپێی ئەو راپرسییە لە ویلایەتی ئاریزۆنا کە بە ویلایەتێکی کۆمارییەکان ناسراوە، کامالا بە جیاوازیی دوو خاڵ لەپێش ترەمپە. لە جۆرجیا یەکسانن، لە میشیگان بە جیاوازیی سێ خاڵ کامالا لە پێشە، لە کارۆڵاینای باکوور بە جیاوازیی خاڵێک لەپێشە، هەروەها بەهەمان جیاوازی لە ویلایەتی پێنسڵڤێنیا لەپێشە و لە وێسکۆنسنیش بە جیاوازیی سێ خاڵ لەپێشە، تەنیا لە ویلایەتی نیڤادا، ترەمپ بە جیاوازیی سێ خاڵ لە پێشە.
 
راگەیاندنی ئەنجامی ئەو راپرسییە لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 19ـی ئاب، کۆنگرەی نیشتمانیی پارتی دیموکراتەکان، کە چوار رۆژ دەخایەنێت، بەڕێوەبچێت و لەوێ بەفەرمی هاریس بکرێتە بەربژێری دیموکراتەکان.
 
هەر لەو کۆنگرەیە، بڕیارە هەریەک لە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا؛ باراک ئۆباما و بیل کلینتن، گوتار پێشکێش بکەن و پشتگریی خۆیان بۆ هاریس رابگەیەنن.
 
بڕیارە لە 5ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا