26ـەمین پێشانگەی تەکنەلۆژیای بەیژینگ رۆژی 13ـی تەممووز دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژی سێشەممە، 16ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
لەو پێشانگەیەدا 300 کۆمپانیا و دامەزراوەی چینی و بیابی بەژدارن، 100 داهێنانی تەکنەلۆژی لە شەش کاتەگۆری پێشاندەدرێن.
پێشانگەکە روونمایەکی تەکنەلۆژیی جیهانییە و لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا مەزەندە دەکرێت بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار یوان گرێبەست واژۆبکرێن.
پێشانگەکە لەسەر رووبەری 22 هەزار مەتر دووجا بەڕێوەدەچێت و هیچ شاندێکی عێراقی و کوردستانی لەوێ نین.