رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە و لانیکەم 35 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکە 230 کەسی دیکەش بریندار بوون.
قورەیشی بادلوون، بەڕێوەبەری بەشی میدیا و کولتووری ئەفغانستان رایگەیاند، بارانی بەخوڕ پارێزگای نەنگەهار و بە دیاریکراویش شاری جەلالئابادی گرتووەتەوە و قوربانییانیش هەموویان لەو پارێزگایەن.
بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، بارانی بەخوڕ و بای بەهێز بوونەتە هۆی شکاندنی درەخت و رووخانی خانووی بەشێکی هاووڵاتییان. هاوکات لە چەند شوێنێک لافاو بەر ماڵیان کەوتووە؛ بەو شێوەیە ئەو کەسانە گیانیان لەدەسدتاوە و بریندار بوونە.
قورەیشی بادلوون دەڵێت، تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فاتیمەتول زەهرا لە نەنگەهار و دەشڵێت، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییان بەرزبێتەوە.
مانگی ئایار لافاوی لەناکاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کە لە ئەفغانستان و رووبەرێکی گەورەی زەویی کشتوکاڵیی وڵاتەکەی لەنێوبرد. ئەوە لەکاتێکدایە، نزیکەی 80٪ـی هاووڵاتییانی وڵاتەکە بۆ بژێوی ژیانتان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ