کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن
باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، باڵەخانەی فایسێرڤە لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن. لەوێ کۆنگرەی دیاریکردنی بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.
 
دوای رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گومانی لە لایەنی ئەمنی کۆنگرەکە هەیە.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "لەکاتێکدا ئەم لێکۆڵینەوەیە بەردەوامە، ئەمانە ئەو کارانەن کە دەیانکەین. یەکەم، سەرۆک ترەمپ سەرۆکی پێشووە و بەربژێری کۆمارییەکانە. ئاستێکی بەرزی ئەمنی بۆ دابینکراوە. بەردەوام داوام لە هێزی تایبەتی پاراستن کردووە کە هەموو شتیک، توانا و رێکاری ئەمنی بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی سەلامەت بێت. دووەم، بەرپرسی هێزی پاراستنی تایبەتم راسپاردووە کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو رێکارە ئەمنیانەدا بکات کە بۆ کۆنگرەیکی کۆمارییەکان بەر کە سبەی دەستپێدەکات."
 
50 هەزار کەس لەنێو و دەرەوەی هۆڵەکە ئامادەی ئەو کۆنگرەیە دەبن. چوار هەزار پۆلیس و 40 ئاژانسی ئەمنی فیدراڵی و ویلایەتەکان ئەمنیەتی کۆنگرەکە دەستەبەر دەکەن. پێچەوانەی سەرۆک، تیمی ئەمنی کۆنگرەکە دڵنیایی لەلایەنی ئەمنی کۆنگرەکە دەکەن.
 
ئەودری گیبسۆن سیچینۆ، بەرپرسی ئەمنیی کۆنگرەی کۆمارییەکان لە هێزی پاراستنی تایبەت دەڵێت: "ئەمە رووداوێکی تایبەتی ئاسایشی نیشتمانییە، ئەو پلانە ئەمنییەی داندراوە باشترینە کە حکومەتی فیدراڵی بتوانێت دایبنێت. کەواتە، ئێمە متمانەمان بەم پلانە ئەمنییانە هەیە کە بۆ ئەم بۆنەیە داندراون. ئامادەین دەستپێبکەین و پلانەکە 18 مانگەی ویستووە. 18 مانگ بەیەکەوە کارمان کردووە بۆ پەرەپێدانی پلانێک بۆ هەر لایەنێکی ئەمنی پەیوەست بەم رووداوە."
 
سەرباری برینداربوونی، لە رێکارێکی ئەمنی تووندا دۆناڵد ترەمپ چووەتە شاری میلواوکی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکە. لەوێ وەکو بەربژێری پارتەکەی دیاری دەکرێت.
 
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا -FBI دەڵێت، هیچ مەترسییەکی زاندراو لەسەر کۆنگرەی کۆمارییەکان نییە.
 
براین شمینگ، سەرۆکی پارتی کۆماری لە ویلایەتی ویسکنسن دەڵێت: "لە دۆخێکی سەلامەتداین لێرە لە شاری میلواوکی، نەک تەنیا لە ناوچەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە، بەڵکو لە هۆتێلەکانی هەموو ناوچەکە. لیژنەی ئەمنی کۆنگرەی نیشتیمانی کۆمارییەکان و لیژنەکانی دیکەی کۆنگرەکە زۆر بە قورسی کاریان کردووە. ئێستا ئەمە سەلامەتترین شوێنە لە هەموو جیهان. هەزاران ئاژانسی ئەمنیمان لە هەموو ویلایەتەکە."
 
دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رکابەری لەگەڵ جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان دەکات. بە گوێرەی دوایین راپرسی، ترەمپ 49٪ی دەنگەکان و بایدن 48٪ی دەنگەکان دەبەنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.