یەن بۆ کەمترین ئاستی 38 ساڵی بەرامبەر دۆلار دابەزی؛ نرخی خۆراک لە ژاپۆن 25% بەرزبووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
دراوی یەنی ژاپۆنی
دراوی یەنی ژاپۆنی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دابەزینی بەهای (یەن)، دراوی نیشتمانیی ژاپۆن بەرامبەر بە دۆلار، نرخی کاڵا و شتومەکی لەو وڵاتە بەرز کردووەتەوە.
 
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نرخی نزیکەی 10 هەزار جۆر خۆراک لە ژاپۆن بەرز بووەتەوە. بە تەنیا لە مانگی تەممووزدا 411 مادەی خۆراکی نرخەکانیان بەرز بووەتەوە.
 
ئاکیبا هیرۆمۆچی، بەڕیوەبەری مارکێت دەڵێت، "هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکانی کۆفرۆشی، ئێمە ناچارین بۆ کڕین روو لە سەرچاوەی دیکە بکەین. لە خراپترین سیناریۆدا دەبێت کارێک بکەین مایەی خۆمان دەربهێنینەوە. زۆرجار لەسەر کاڵا و شتومەکەکان قازانج ناکەین. گەورەترین مەترسییش ئەوەیە شتەکانمان لەبەر بەرزیی نرخەکان نافرۆشرێن."
 
دابەزینی بەهای یەن، بەتایبەتی کاریگەریی داناوە لەسەر نرخی ئەو خۆراکانەی هاوردە دەکرێن، وەکو گۆشتی بەراز، هێلکە، بەرهەمی شیرەمەنی و سەوزە و میوە.
 
هاووڵاتییەک دەڵێت، "هیچکات دوودڵ نەبووم لەوەی خواردنی بەتام بکڕم، بەڵام ناتوانم چیدیکە ئەوە بکەم."
 
نرخی گۆشت لە ژاپۆن 25% و نرخی جۆرەکانی شیرینی 18% بەرزبوونەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ژاپۆن تەنیا خۆراک نییە، بەڵکو نرخی هەندێک مادەی دیکەی وەکو جۆرەکانی کاخەز و کلێنێکس 20% بەرزبوونەتەوە.
 
کڕیارێکی ژاپۆنی دەڵێت، "ئێستا کە نرخی مادەی خاو بەرزبووەتەوە، بژاردەکان کەمتر و سنووردارتر بوونەتەوە. ئەوەش گوشاری لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە."
 
بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بۆ سەرووی 160 یەن بەرزبووەتەوە؛ لە 38 ساڵی رابردوودا (یەن)ی ژاپۆنی هیچکات بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەوەندە بەهای لەدەست نەداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نەوتی کوردستان لە کەمتر لە 7 ساڵدا؛ 52 ملیار دۆلار داهات و 5 ملیاریش خەرجیی گواستنەوە

بەپێی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لەماوەی کەمتر لە 7 ساڵدا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار و 552 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ خەرجی گواستنەوە رۆیشتووە.