وشتر بۆ خاوێنکردنەوەی کەناراوەکانی فەرەنسا بەکاردێت

 
رووداو دیجیتاڵ

تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە.
 
کۆرالی لی میور، رێکخەری چالاکی دەڵێت، "ئامانجەکە ئەوەیە، هۆشیاری بۆ پیس نەکردنی کەنارەکە لای خەڵک زیاد بکەین. ئامانجمان ئەوەیە وا لە خەڵک بکەین زبڵەکەیان ببەنەوە ماڵەوە، یان بیبەنە ئەو شوێنانەی کە دوور لێرە بۆ زبڵ تەرخان کراون."
 
ساڵانە 68 ملیۆن دانیشتووانەکەی فەرەنسا، چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن پاشماوەی پلاستیکیان هەیە، لەو بڕەش 27%ی بەکاردەهێندرێتەوە؛ 11 هەزار و 200 تۆنیش فڕێ دەدرێتە نێو دەریاوە.
 
لوک ریڤێر، گەشتیار دەڵێت، "ئەوەی لێرە دەکرێت بۆ رێگەگرتن لە پیسبوونی ژینگە، زۆر باشە. ئەمە کەنارەکە لە پیسبوون دەپارێزێت و باشە."
 
ساڵانە مرۆڤ نزیکەی 10 ملیۆن تۆن پلاستیک دەخاتە دەریاوە؛ بەو هۆیەوەش ملیۆنێک ئاژەڵی نێو ئاو گیانلەدەستدەدەن.