ناسا لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی دروستبوونی گەردوون دەکات

15-07-2023
عومەر ئەحمەد
ساتی هەڵدانی کەشتییەکی ناسا.
ساتی هەڵدانی کەشتییەکی ناسا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناسا لە ساڵی 2016ـەوە کەشتیەکی ئاسمانی بەناوی ئۆسیریکسی ناردووەتە سەر نزیکترین هەسارۆکە لە زەویەوە کە ئەویش هەسارۆکەی بێنیو یە. کەشتییەکە، کە ئامانجییەتی بەردێک وەک نموونە لە هەسارۆکەکەوە بهێنێتەوە زەوی، هێشتا نەگەڕاوەتەوە. زانایان لە رێگەیەی ئەو سامپڵەوە لێکۆڵینەوە لەسەر دروستبوونی گەردوون دەکەن. 
 
ئەم پرۆژەیە نزیکەی ملیارێک دۆلاری لەلایەن ناساوە بۆ خەرجکراوە. کەشتیەکە مانگی 9ی ئەمساڵ دەگاتەوە سەر زەوی و بەردەکەی هەسارۆکەی بێنیو لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە.
 
دانتە لۆرێتا، لێکۆڵەری کەشتیی ئۆسێرێکسی ناسا دەڵێت، "ئۆسێریکس ئەرکی ناسایە بۆ گەشتی سەر بێنیو کە نزیکترین هەسارۆکەیە لە زەوی. بە وردەکارییەکی زۆرەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات. شوێنێکی دیاریکراو لەسەر ئەو هەسارۆکەیە دەستنیشاندەکات و نموونەیەکی لێوەردەگرێت و دەینێرێتەوە سەر زەوی بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بهێنین لەسەر چۆنیەتی کارکردنی سیستمی خۆر و چۆنییەتی دەستپێکردنی ژیان لەسەر زەوی."
 
لە ساڵی 2018دا کەشتیی ئاسمانی ئۆسێریکس گەیشتە نزیک بێنیو و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دەوربەری ئەو هەسارەیە سووڕایەوە، تاوەکو دواجار لە مانگی 10ی ساڵی 2020 توانی نموونەی بەردی هەسارۆکەکە وەربگرێت. ئاژانسی ناسا بۆ ئەم پرۆژەیە نزیکەی 1 ملیار دۆلاری خەرجکردوووە.
 
بێنیو هەسارۆکەیەکی بچووکە و پاناییەکەی 490 مەترە، پێش دروستبوونی هەسارەی زەوی دروستبووە و تەمەنی بۆ 4 ملیار و 500 ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەیە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هەسارۆکەیە دەتوانێت نهێنییەکانی دروستبوونی گەردوون ئاشکرابکات.
 
مایک مۆریۆ، بەڕێوەبەری گەشتی گەڕانەوە لە ناسا دەڵێت، "یەکێک لە ئاڵنگارییە گەورەکان ئەوەیە کە نموونەکە چۆن بهێنینە خوارەوە. دەبێت بە چەشنێک بیگەڕێنینەوە بەرگەهەوای زەوی کە لەو شوێنەی لەسەر زەوی بۆی دەسنیشانکراوە لە ویلایەتی ئۆتا دواجار بنیشێتەوە. ئەوەش ئەو کارەیە کە تیمی ناسا ئێستا سەرقاڵیەتی."
 
بە بڕوای ئەستێرەناسان، هەسارەی بچووکی بێنیو، لە بنەڕەتدا پریشکی هەسارەیەکی گەورەتر لەخۆیەتی، لەو کاتەی کە دروستبووە. لە دوای بەردەکەی سەر مانگ کە کەشتیی ئاسمانی ئاپۆلۆ لە ساڵی 1969 تاوەکو 1972 هێنایە خوارەوە، نمونەکەی بێنیو دەبێتە گەورەترین پارچە بەردی ئاسمانی کە دەکەوێتە دەستی ناسا. پێشبینی دەکرێت کێشی نموونەکە 200 تاوەکو 400 گرام بێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دوای لافاوەکەی ئەفغانستان. وێنە: AFP

لە ئەفغانستان بەهۆی زریان و لافاو 35 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە و لانیکەم 35 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکە 230 کەسی دیکەش بریندار بوون.