تونس کۆچبەران رەوانەی سەر سنووری لیبیا دەکات

15-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە تونس چاوەڕێی دەرفەتێک دەکات بۆ گەیشتن بە ئەوروپا
منداڵێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە تونس چاوەڕێی دەرفەتێک دەکات بۆ گەیشتن بە ئەوروپا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ لە شاری بنقەردان لە باشووری رۆژهەڵاتی تونس لەسەر سنووری لیبیا، قوتابخانەیەکیان کردووەتە سەنتەرێکی کاتیی کۆچبەران و چاودێریی رەوشی ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە لە دۆخێکی خراپدان. لە چەند هەفتەی رابردوودا بە سەتان کۆچبەری ئەفریقی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تونسەوە لە شارەکانی دیکە دەرکراون و رەوانەی ئەو شارەی سەر سنووری لیبیا کراون.

کۆچبەرێکی ئەفریقی دەڵێت، "من کۆچبەرم لە سوودان، قاچم بریندار بووە و دەستیشم شکاوە و نەخۆشیی شەکرەشم لەگەڵە. لە وڵاتەکەشم جەنگە، هەمووان ئەمە دەزانن، هیچ کەسێک یان رێکخراوێک نییە هاوکاریم بکات، بەداخەوە رووبەڕووی مردن دەکرێینەوە".
 
محەممەد، کۆچبەرێکی دیکەی ئەفریقییە و گوتی، "ئێمە دز نین، ئێمە کۆچبەرین، تاوانبار نین، تەنیا هەوڵی بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش دەدەین، ئێمە تاوانبار و دز نین".
 
بەگوتەی کۆچبەران، هۆکاری دەرکردنی بەکۆمەڵیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تونسەوە بۆ کوشتنی گەنجێکی تونسی دەگەڕێتەوە، لە شاری سەفاقس کە رۆژی نۆی ئەم مانگەوە لەلایەن چەند کۆچبەرێکەوە کوژرا، ئەمەش دەسەڵاتدارانی تونسی تووڕە کرد و بڕیاریاند کۆچبەرانی ئەو شارە بۆ سنووری لیبیا دووربخەنەوە.
 
محەممەد محەممەدی، خۆبەخش لە رێکخراوی خاچی سووری تونسی باس لەوە دەکات، "بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە بنقەردانن، لەگەڵ دەسەڵاتی خۆجێی شارەکە چووینە سەر سنووری نێوان تونس و لیبیا و چاودێریی دۆخەکەمان کرد و سەرجەم پێداویستییەکان و داودەرمانمان بۆ کۆچبەرەکان دابینکرد".
 
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی تونسی، زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەری نایاسایی وڵاتانی ئەفریقا لە وڵاتەکەدا نیشتەجێن و زۆربەیان بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.
 
ئەمساڵ رێگەی دەریایی نێوان تونس و ئیتاڵیا بووەتە قەرەباڵخترین رێگەی کۆچبەران و نزیکترین خاڵی سنووریی ئەو دوو وڵاتە تەنیا 150 کیلۆمەترە. بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا؛ ئەمساڵ نزیکەی 53 هەزار کۆچبەر لە تونسەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا