ئەنجوومەنی دەستووریی فەرەنسا پڕۆژەیاسای زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی پەسند کرد

15-04-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تووڕەیی فەرەنسییەکان و گرژی و رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ پۆلیس گەیشتووەتە ئەوپەڕی؛ بەشێوەیەک ئاگر لە بنکەی پۆلیس لە هەندێک شاری فەرەنسا بەردراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دەستووریی وڵاتەکە پڕۆژەیاسای زیادکردنی تەمەنی خانەنشینیی لە 62 ساڵ بۆ 64 ساڵ پەسند کرد.
 
سەندیکای کرێکاران کە نزیکەی سێ مانگە خۆپێشاندان دژی پڕۆژەیاساکە دەکات دەڵێت، پەسندکردنی ئەو بڕیارە مشتەکۆڵەیەک بوو بۆ دەموچاوی دیموکراسی لە فەرەنسا.
 
سۆفی بنێت، سکرتێری گشتیی سەندیکای CGT دەڵێت، "سەندیکای کرێکاران زۆر بە روونی دڵنیایی دەدات، ئەگەر سەرۆککۆمار ئەم یاسایە پەسند بکات، هیچ سەندیکایەک لەگەڵ سەرۆکدا کۆنابێتەوە، تەنیا بۆ لابردنی یاساکە نەبێت. ئیمانوێل ماکرۆن ناتوانێت بەردەوام بێت ئەگەر ئەو یاسایە نەکشێنێتەوە."
 
چاوەڕوان دەکرێت پەسندکردنی پڕۆژەیاسایەک کە دوو لە هەر سێ فەرەنسییەک دژیەتی، بایکۆتی کارکردن و فراوانبوونی زیاتری خۆپێشاندانەکان بەدوای خۆیدا بهێنێت.
 
وەکو سەندیکای کرێکاران باسی دەکەن، لە 1ی ئایاردا بایکۆت و خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە فەرەنسا رادەگەیێنن کە لەوانەیە وەستانی فڕۆکەخانە، هێڵەکانی شەمەندەفەر و خوێندن و کارنەکردنی ژینگەپارێزان و کارمەندی کۆمپانیاکانی وزەی لێبکەوێتەوە.
 
ئیستیبان، خوێندکار دەڵێت، "ئەوەی بینیمان بە روونی قۆرخکردنی دیموکراسی بوو. ئێستا تەنیا قەیرانی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو قەیرانی دیموکراسیش هەیە. ئەنجوومەنی دەستووری هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد و دژی دەستوور وەستایەوە."
 
رژدیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەیاساکردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەگەر تەمەنی خانەنشینی زیاد نەکات، تاوەکو ساڵی 2030 بودجەی ساڵانە بۆ دابینکردنی مووچەی خانەنشینان لە فەرەنسا دەگاتە 14 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
 
دابینکردنی ئەو پارەیەش گوشارێکی گەورەیە بۆ سەر حکومەتی فەرەنسا کە ئێستا رووبەڕووی قەیرانی وزە و هەڵاوسانی ئابووری بووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.