ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا وێستگەیەکی ئەتۆم دادەخات

16-04-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ئەڵمانیا
وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ئەڵمانیا
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ماوەی 35 ساڵە وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئیمسلاند لە شاری لینگینی ئەڵمانیا کارەبای ملیۆنان ماڵ دابین دەکات.
 
بە مەبەستی هەنگاونان بۆ وزەی پاک و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سووتەمەنی نەریتی، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا وێستگەکە دابخات.
 
دیتیر کرۆن، سەرۆکی شارەوانیی لینگن دەڵێت: "فاکتەرێکی سەرەکی ئابووری بوو لەم شارە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. چەندین دەیەیە کارەبای بەردەوام پێشکێش دەکات بۆ یەکێتیی ئەوروپا. لەلایەک مایەی نیگەرانییە و لەلایەکی دیکەش ئێمە پێدەنێینە چەرخێکی نوێوە کە چەرخی هایدرۆجینە، بەڵێ، هایدرۆجینی سەوز." 
 
وێستگەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆوات وزە لە کاژێرێک 15 – 50 گرام کاربۆن دەردەدات. بەرهەمهێنانی یەک کیلۆوات وزە لە کاژێرێک لە رێگەی گازەوە، 450 گرام کاربۆن دەردەدات. بەرهەمهێنانی یەک کیلۆوات وزە لە کاژێرێک بە خەڵوز 1000 گرام کاربۆن دەردەدات. بەڵام بەرهەمهێنانی وزە بە نایترۆجین هیچ کاربۆنێک دەرنادات.
 
ئەلێکساندەر ڤێنت، چالاکڤانێکی ژینگەیە و دەڵێت: "ئەمە رۆژێکی گرنگی رووبەڕووبوونەوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێنانی وزەیە. بۆ ئێمە ئەوە خاڵی وەرچەرخانە." 
 
هەڵاوسان لە وزەی ئەڵمانیادا گەیشتووەتە 48.9٪، ئەمەش وایکردووە بەشێکی خەڵک و پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان رەخنە لە بڕیاری داخستنی وێستگەکە بگرن. 
 
ئەلبیرت ستیگمان، ئەندامی پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە و گوتی، "وێستگەی ئەتۆمیی ئیمسلاند لە 10 سەلامەتترین وێستگە ئەتۆمییەکانی جیهانە، مایەی شەرمە کە دایدەخەن. دەبووایە چەند ساڵێکی دیکە بیریان لەوە بکردایەتەوە، چونکە ئێستا هەلی کاری زۆری بۆ خەڵک رەخساندووە."
 
پاییزی ئەمساڵ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی هایدرۆجین لە لینگین دەکرێتەوە، بەشێکی بۆ بەرهەمهێنانی ستیل و بەشێکی دیکەشی بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەکاردەهێندرێت. ئەم هەنگاوی سەرکەوتنە بەسەر پلیکانەی یەکەمی گەیشتن بە دەردانی سفر کاربۆن لە ساڵی 2045، کە ئامانجی سەرەکی یەکێتیی ئەوروپایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.