فینلاند بە درێژایی 200 کیلۆمەتر دیوار لەسەر سنووری رووسیا دروستدەکات

15-04-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بەئەندامبوونی لە ناتۆ، فینلاند دروستکردنی دیوارێکی ئاسنینی لەسەر سنوورە هاوبەشەکەی لەگەڵ رووسیا راگەیاند. دیوارەکە لە شارۆچکەی ئیمترایە لە باشووری رۆژهەڵاتی فینلاند دەستیپێکردووە کە لەگەڵ سەینت پیتەرسبۆرگی رووسیا هاوسنوورە.
 
جاری تۆلپانن، جەنەراڵی لیوا دەڵێت، "ئێستا دەبێت فینلاند باشتر سنوورەکەی کۆنترۆڵ بکات. دەبێت کۆنترۆڵێکی پشتپێبەستراو و سەربەخۆمان هەبێت. پێویستە پشتبەستنمان بە باشیی کۆنترۆڵی سنووریی رووسیا هەبێت."
 
فینلاند 1,340 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ رووسیا هەیە، بەڵام ئەو دیوارەی دروستی دەکات تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە نزیک لە خاڵە سنووری و ناوچەکانی سڤیلنشینن.
 
دیوارەکە ئاسنینە؛ بەرزییەکەی سێ مەترە و درێژییەکەی 200 کیلۆمەترە؛ تێچووەکەشی 417 ملیۆن دۆلارە و بڕیارە تاوەکو 2026 تەواو ببێت.
 
ئانترۆ لاتو، جێگری سەرۆکشارەوانیی ئیماترا ئاماژە بەوە دەکات، "لە رووسەکان ناترسین، چونکە هەمیشە بەربەستی سنووری هەبووە و وەکو وڵاتە ئەوروپییەکان کراوە نەبووە؛ بەڵام دڵخۆشین کە دیوارەکە دروستدەکرێت."
 
هەرچەندە ساڵی پار تەنیا 30 پەڕینەوەی نایاسایی لە سنووری نێوان رووسیا - فینلاند تۆمار کراوە؛ بەڵام بەرپرسانی فینلاند دەڵێن، پاراستنی ئاسایش و رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەری نایاسایی ئامانجی سەرەکیی دروستکردنی دیوارەکەیە. دەشڵێن، نایانەوێت ئەو بژاردەیە بۆ رووسیا بهێڵنەوە کە لە داهاتوودا لێشاوی کۆچبەر وەکو گوشار بۆ سەر ئاسایشی فینلاند بەکاربهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.