رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کردووە "بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشیی ماوەدرێژی نێوانمان."
ئەمڕۆ شەممە، 15ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
لەو بارەەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیام کرد لە بەرامبەر پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بەریتانیا."
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی بهریتانیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاریی لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد."
لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە دا "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی بهریتانیا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بهتایبهتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، ههروهها جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
لاى خۆیەوە، وەزیر دەیڤید لامی "پابەندیی شانشینی یەکگرتووی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگهیاند بهریتانیا له پشتگیریکردنی ههرێمی کوردستان بهردهوام دهبێت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش لە پرسە هەرێمایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کرد."
ههڵبژاردنی پهرلهمان و ههوڵهکانی پێکهێنانی حکوومهتی داهاتووی ههرێمی کوردستان، دۆخی سووریا و پێشهاتە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ