رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی مالی دەڵێن، بەهۆی رووخانی کانێکی نایاسایی زێڕ ئەمڕۆ شەممە لە رۆژئاوای وڵاتەکە، لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەکە دەڵێن، هەزار و 800 کەس لە کانەکە کاریان کردووە و لانی کەم 48ـیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بەشێک لەو ژنانەی لە کانەکە گیانیان لەدەستداوە، منداڵیشیان لەگەڵ بووە و بەیەکەوە کەوتوونەتە نێو ئاوەوە.
رووداوەکە لە ناوچەیەکەی دوورەپەرێزی رۆژئاوای وڵاتەکە روویداوە و پێشتر لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی کاری تێدا کراوە.
هەرچەندە مالی یەکێکە لەو وڵاتە ئەفریقییانەی زێڕێکی زۆر بەرهەمدەهێنێت، بەڵام لە ریزی پێشەوەی وڵاتە هەژارەکان دێت.
کانە زێرەکان یەکێکن لەو شوێنانەی زۆرترین کەس تێیدا گیان لەدەست دەدەن، لە رووداوێکی هاوشێوەدا، یەکی شوباتی ئەم ساڵ، لە باشووری وڵاتەکە 30 کەس گیانیان لەدەستدا کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ