رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ لەگەڵ دیک سخووڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هۆڵهندا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، چۆنيهتيى پتهوكردنى هاريکاریی هاوبەش لە بوارە جيا جیاکاندا تاوتوێ كراوە، ههروهها بيروڕا لهبارهى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکهوه، بهتايبهتى دۆخى سووريا ئاڵوگۆڕ کراوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هۆڵەندا کردەوە و ستایشی رۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی بەردەوامی لە راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە دیک سخووڤ، ئامادەیيی هۆڵەندای بۆ بەردەوامیی پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش بهتايبهتى له بوارى ئاسايش و ئابووريدا، کرد.
له كۆبوونهوهكهدا چهند پرسێكى ديكهى بایەخداری هاوبەش تاوتوێ کراون.
رۆژی هەینی، 14ـی شوباتی 2025، 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستیپێکرد؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە و تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان بەڕێوەدەچێت.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا ودۆخی سووریان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ