رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و بانگهێشتی کرد بۆ هەولێر بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی، ئەویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کرد. وەزیرەکەی ئەمریکا پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیری لە سەقامگریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆی دەربڕیوە.
لە درێژه‌ى دیدار و کۆبوونەوەکانی له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 15-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌نديى ستراتيژيى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئەمریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا نیشان دا، جه‌ختيشى له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمریکادا كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکای بانگهێشت كرد بۆ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵەخانەی نوێى كۆنسووڵخانه‌ى گشتيى ئەمریکا له هه‌ولێر، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "ئه‌ويش خۆشحاڵيى به به‌شداريكردن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نيشان دا."
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، مارکۆ رۆبیۆ دووپاتى كرده‌وه كه ئەمریکا وه‌كو هاوپه‌يمانێك، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، پابەندیی ئەمریکای بۆ به‌رده‌واميى پشتگیری له سەقامگیریيان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه هاوبەشەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و په‌ره‌پێدان.
دوايين پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا و دۆخى كورد له‌و وڵاته، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ