ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا بۆ رووداو: هێرشەکانی سەر هەولێر بێباکانەن

16-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
دیمەنێکی هێرشەکەی سەر هەولێر.
دیمەنێکی هێرشەکەی سەر هەولێر.
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆری میدیایی رووداو، رایگەیاند ئەوان ئاگاداری هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بوون بۆ سەر هەولێر و راشیگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر هێڵن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.
 
ئەدریان واتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن، رایگەیاند "ئەو هێرشانە هێرشی بێباک و ورد نەبوون و پاڵپشتی لە سەروەریی و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
 
لەو بارەیەوە، ئەدریان واتسن لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ رووداو دەڵێت: "ئێمە ئەو راپۆرتانەمان بینیووە کە بە مووشەک باکووری عێراق و باکووری سووریایان کردووەتە ئامانج. هیچ کارمەندێک و بنکەیەکی ئەمریکا زیانی پێنەگەیشتووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی و هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن. ئێران رایگەیاندووە ئەمە لەوەڵامی هێرشە تیرۆرستییەکەی کرمان بووە و سەرنجیان داعش بووە. بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، بەڵام ئەنجامە سەرەتاییەکان ئەوەیە کە ئەمە زنجیرە هێرشێکی بێباکانە و ورد نەبوون و ئەمریکا پاڵپشتی لە سەروەریی خاک و سەربەخۆیی عێراق دەکات".   
 
شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر، هەر زوو سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست رووداو کەوتوون، تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان سەرمایەدار و وەبەرهێنەرێکی شاری هەولێرە بە ناوی پێشڕەو دزەیی، هەروەها 17 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
پاش هێرشەکەش، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
 
 
 

 

 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا