لە رووداوێکی تەقەکردندا لە لەندەن شەش کەس بریندار دەبن

15-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووداوێکی تەقەکردن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا روویداو و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان کچێکی تەمەن حەوت ساڵانە و برینەکەی سەختە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2023، میدیای فەرمیی بەریتانیا رایگەیاند، کاژێر 13:31 بەکاتی لەندەن [16:31 هەولێر] پۆلیس لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراونەتەوە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنێک لە نزیک کەنیسەیەکی کاسۆلیکی رۆمانی روویداوە. 
 
پۆلیسی لەندەن گوتی، بەهۆی رووداوەکە شەش کەس بریندار بوون، چوار ژن و منداڵی کچ کە یەکێکیان تەمەنی حەوت ساڵانە و ئەوەی دیکەشیان 12 ساڵە، برینی کچە حەوت ساڵانەکە و یەکێک لە ژنەکان سەختە.
 
هاوکات، کچە حەوت ساڵانەکە، بەگوێرەی پۆلیسی بەریتانیا گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوەندی لەندەن و "بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕدەبێت" و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە. 
 
لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی لەندەن گوتی کە پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و گوتی، هێشتا بەدوای وردەکارییەکانی رووداوەکەدا دەگەڕێن، بەڵام "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە". 
 
ئێد وێڵز، بەڕێوبەری پۆلیسی لەندەن گوتی: "هیچ رووداوێکی تەقەکردن قبووڵکراو نییە، بەڵام برینداربوونی چەند کەسێک، لەنێویدا دوو منداڵ لە کاتی نیوەڕۆی رۆژی شەممەدا تاساندمی. لێکۆڵینەوە لەم هێرشە قێزەونە دەستیپێکردووە بە بەشداریی پۆلیسی خۆجێیی و لێکۆڵەرە تایبەتمەندەکان". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.