رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، لە ساڵی 2022دا 57 رۆژنامەڤان لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون و 533 رۆژنامەڤانیش زیندانی کراون.
پەیامنێرانی بێسنوور رۆژی چوارشەممە 14-12-2022، راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی رۆژنامەڤانان لە ساڵی 2022 لە سەرانسەری جیهان بڵاوکردەوە و لە بەشێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵی 2022دا 57 رۆژنامەڤان لە جیهاندا کوژراون. ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو 50 رۆژنامەڤان و ساڵی 2020یش 48 رۆژنامەڤان کوژرا بوون.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، هەر لە ساڵی 2022دا 533 رۆژنامەڤان لە جیهاندا زیندانی کراون. ئەوە لەکاتێكدایە ژمارەکە لە ساڵی 2021دا 488 بووە.
"گەورەترین گرتووخانەی رۆژنامەڤانان"
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی سەرکوتکارییەکانی خۆپێشاندەرانی ئێرانەوە، زیندانیکردنی رۆژنامەڤانان لە جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.
لە راپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە، زیاتر لە نیوەی ئەو رۆژنامەڤانانەی ئەمساڵ لە جیهاندا زیندانیکراون، لە پێنج وڵاتن و چین کە بە "گەورەترین گرتووخانەی رۆژنامەڤان" ناوبراوە لە پێشەنگی جیهاندایە و 110 رۆژنامەڤانی زیندانیکردووە، لە دوای ئەویش میانمار دێت بە زیندانیکردنی 62 رۆژنامەڤان و لە پلەی سێیەمش ئێرانە کە ئەمساڵ 47 رۆژنامەڤانی زیندانیکردووە، پاشان ڤیێتنام کە 39 رۆژنامەڤانی زیندانیکردووە و لە پلەی پێنجیش بێلاڕووسە کە 31 رۆژنامەڤانی زیندانیکردووە.
لە درێژەی راپۆرتەکەی ساڵی 2022ی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە کە 65 رۆژنامەڤان بە بارمتە گیراون و 49ی دیکەشیان بێسەروشوێنن.
لەوبارەیەوە، کریستۆف دیلۆری، سکرتێری گشتیی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە راگەیێندراوێکدا، دەڵێت "دەسەڵاتدارە دیکتاتۆر و تاکڕەوەکان لە هەموو کات زیاتر گرتووخانەکانیان پڕکردووە بە زیندانیکردنی رۆژنامەڤانان. ژمارەی پێوانەیی لە دەستبەسەرکردنی رۆژنامەڤانان، ئەو پرسە هەنووکەیی و پەلەیە پشتڕاستدەکەنەوە کە پێویستە رووبەڕووی ئەو حکومەتە بێویژدانانە ببینەوە، هەروەها چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین بۆ پاڵپشتیکردن لە هەموو ئەوانەی پرەنسیپەکانی رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ و فرەخوازیی بەرجەستە دەکەن."
لە درێژەی راپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە کە لەگەڵ سەرهەڵدانی شەپۆلی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی ئێران لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی ئێرانی 34 رۆژنامەڤان و میدیاکاری زیندانیکردووە.
"بەئامانجکردنی بەئەنقەست"
لە درێژەی راپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە، لە ساڵی 2022دا لەسەدا 80ـی ئەو رۆژنامەڤان و میدیاکارانەی لە جیهاندا کوژراون، بە شێوەیەکی "ئەنقەست بە ئامانجکراون"، کە ئەمەش پەیوەندی بە کارەکان و چیرۆکەکانیانەوە هەبووە بەتایبەتی لە کەیسەکانی "گەندەڵی و گرووپی تاوانکاریدا."
راپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژە بەوە دەکات ژمارەی رۆژنامەڤانانی ئافرەت کە ئەمساڵ زیندانیکراون، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە و ژمارەکە لە 60 رۆژنامەڤانی ئافرەتەوە بۆ 78 رۆژنامەڤان زیادیکردووە.
لە راپۆرتەکەدا باس لە کەیسی دوو رۆژنامەڤانی ئافرەتی ئێرانی دەکات بە ناوەکانی نیلوفەر حەمدی و ئیلیا محەممەدی کە دووان لەو 15 رۆژنامەڤانەن لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا دەستگیرکراون. لەبارەی دەستبەسەرکردنی رۆژنامەڤانانی ئافرەتی ئێرانی، پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت: "ئەوە ئاماژەیەکە بۆ ویستی دەسەڵاتدارانی ئێرانی کە بەشێوەیەکی سیستماتیکی ژنان بێدەنگ بکەن."
رۆژی دووشەممەی رابردوو 12ی کانوونی یەکەم، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور خەڵاتی ساڵانەی خۆی کە بە خەڵاتی "ئازایەتی" ناسراوە بەخشییە یەکێک لەو رۆژنامەڤانە ئێرانییە بەناوی، نێرگز محەممەدی، کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، چەندین جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانییەوە دەستگیرکراوە و زیندانیکراوە.
"گەورەترین ناوچەی زیندانیکردنی رۆژنامەڤانان"
بە گوێرەی راپۆرتە ساڵانەکەی پەیامنێرانی بێسنوور، لە ساڵی 2014وە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان، 24 رۆژنامەڤان و میدیاکار دەستبەسەرکراون یان زیندانیکراون یانیش کوژراون، ژمارەیەکیشیان بە بارمتە گیراون.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، سێ بەشی رۆژنامەڤانە زیندانیکراوەکان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کیشوەری ئاسیایە. رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ساڵی 1995وە ساڵانە راپۆرت لەبارەی رەوشی رۆژنامەڤانان لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ