دابەزینی بەهای دراوی ئەفغانی؛ بەشێک لە خەڵکی کەلوپەلی ماڵەکانیان بۆ خۆراک دەفرۆشن

15-12-2021
عیسا حەسەن
یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئەفغانستان بەرامبەر 130 ئەفغانییە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە 100 ئەفغانی بوو.
یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئەفغانستان بەرامبەر 130 ئەفغانییە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە 100 ئەفغانی بوو.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دراوی نیشتمانیی ئەفغانستان کە ناوی ئەفغانییە بەردەوامە لە دابەزین. لە هەفتەی رابردووەوە زیاتر لە 30٪ـیی بەهاکەی لەدەستداوە. دۆخی ئابووریی خەڵکی ئەفغانستانیش هێندە خراپە کە وایان لێهاتووە کەلوپەلی بەکارهێندراوی رۆژانەی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی هەندێ پێداویستی دیکە لە بازاڕدا هەرزانفرۆش بکەن.
 
لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبان لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەفغانستان کە ساڵانە ملیاران دۆلارە زۆر کەمبووەتەوە تەنانەت لەلایەن ئەمریکا بۆ ئەوەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانە دەست بە سەرچاوەی دارایی نەگات، بەشێک لەو پارەیە بلۆک کراوە کە دەبوو لە دوای مانگی ئاب بۆ ئەفغانستان بنێردرابا، ئەوەش وایکردووە دۆلار لەو وڵاتە کەمبێتەوە.
 
حاجی زیرەک، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی ئەفغانستان دەڵێت، "داوامان لە بانکی ناوەندیی ئەفغانستان کردووە دەستوەردان بکات و دۆلار بخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بانکەکە و ئێمەش بتوانین کورتهێنانی دۆلار لە بازاڕدا پڕبکەینەوە، بانکەکە بەڵێنی داوە هاوئاهەنگ بێت لەگەڵمان و دۆلار بخاتە بازاڕ و بەشدار بێت لەو رەوشە." 
 
یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئەفغانستان بەرامبەر 130 ئەفغانییە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە 100 ئەفغانی بوو. 
 
دابەزینە خێراکەی دوای ئەوە هات کە دەنگۆی مایەپووچبوونی بانکێکی هەرە گەورەی ئەفغانستان بازاڕەکانی ئەو وڵاتەی شڵەژاند و ترس و نیگەرانییەکی زۆری لای بازرگانان دروستکرد. بانکەکانی ئەفغانستان رێکاری زۆریان بۆ هاوبەشەکانیان داناوە و خەڵک ناتوانن بە ئاسانی پارەکانیان لە بانک رابکێشن. 
 
عەبدولعەزیز نەجم، بازرگانی دراوە، دەڵێت، "کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر خەڵک هەیە. هەر کەسێک کە هاتووەتە ئێرە دەڵێت، فەردەیەک ئارد لە دوو هەزار ئەفغانی دەبێتە سێ هەزار. نرخی گۆڕینەوەی دراو لە 123 بووەتە 125. خەڵک سەری سووڕماوە چۆن دەتوانن بووتڵێک رۆن و فەردەیەک ئارد بکڕن. بەڕاستی کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خەڵک هەیە." 
 
دۆخی ئابووریی خەڵکی ئەفغانستان هێندە خراپە کە وایان لێهاتووە کەلوپەلی بەکارهێندراوی رۆژانەی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی هەندێ پێداویستی دیکە لە بازاڕدا هەرزانفرۆش بکەن، تادێتیش دۆخیان خراپتر دەبێت. 
 
ژمارەی دانیشتووانی ئەفغانستان 38 ملیۆن کەسن. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لەنیوەیان بە ئەستەم خواردنیان دەستدەکەوێت. وەرزی سەرما و سۆڵەش لەنێوان کۆچکردن و مردن بەهۆی برسییەتی بژاردەی دیکەی بۆ جێنەهێشتوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.