بایدن و شی جین پینگ هێڵە سوورەکانیان بۆ یەکدی دیاری دەکەن

14-11-2022
رۆژ عەلی زاڵە
رۆژ عەلی زاڵە @RojZalla
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دوو زلهێزترین وڵات بەشداریی کۆبوونەوەی جی بیستی ئەمساڵیان کردووە، ئەوان هۆشداری و هێڵە سوورەکانی خۆیان بە یەکدی دەگەیێنن. کاربەدەستانی هەردوولا لەسەر راگەیێندراوێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.
 
جۆ بايدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا و شی جین پینگ، سەرۆکی چینیش لە رێگەی میدیاکانی وڵاتەکەیانەوە، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە باس دەکەن.
 
بايدن رایگەیاند، "بەتووندی رکابەرییان دەکەین، بەڵام من نامەوێت ململانێ دروست بێت. دەمەوێت ئەم رکابەرییە بەشێوەیەکی بەرپرسانە بەڕێوەبچێت و من دەمەوێت هەموو وڵاتێک پابەندی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان بێت و باسی ئەوەشمان کرد."
 
سەرەڕای ناکۆکییەکانی نێوانیان چین و ئەمریکا دەڵێن، نایانەوێت بارگرژییەکان زیاتربن.
 
ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "هەردوو سەرۆک باسی هەموو دۆسییە گرنگەکانیان کرد لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا، لەوانە رکابەرایەتی نێوانمان و چۆن لە هەندێک بواردا هاوئاهەنگ بین لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی خۆراک و سووککردنەوەی قورسایی قەرزەکان، هەموو ئەو بوارانە گرنگن تەنیا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین نا بەتەنیا، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی دیکە."
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین لەسەر چەندین پرس ناکۆکن، لە نێویشیاندا پرسی تایوان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.