لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل 136 کەسی بیانی کوژراون

14-10-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، 136 کەسی بیانی کوژراون و زۆرترینی کوژراوەکانیش خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکین. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییانیان لە ئیسرائیل و کەرتی غەززە بوون، لە هەشت رۆژی یەکەمی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا 136 کەسیان کوژراون. رۆژی پێنجشەممە، 12-10-2023، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە 27 هاووڵاتییان لە ئیسرائیل کوژراون، بەمەش ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین هاووڵاتییان کوژراون. 
 
هاوکات، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووەتە هۆی بێسەروشووێنبوون و بەدیلگیرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی بیانی. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانە، لانیکەم 123 بیانی لەلایەن حەماسەوە لە ئیسرائیل بە دیل گیراون یان بێسەروشوێن بوون. 
 
رۆژی 12-10-2023، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: "بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە نزیکەی 17 هاووڵاتیی فەرەنسی بێسەروشوێن بوون کە لەنێویاندا چوار منداڵ هەن". بەمەش لەنێو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هاووڵاتییان بێسەروشوێن بوون یان بە دیل گیراون، فەرەنسا لە پلەی یەکەمدایە. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتان و لایەنی پەیوەندیداری ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانیان بوونەتە قوربانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بەهۆی شەڕەکەوە نزیکەی 25 کەسی بیانی برینداربوونە. برینداربوونی ئەو بیانیانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە، 12-10-2023، وەزارەتی دەرەوەی تایلاند بڵاویکردەوە، "بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە 16 هاووڵاتیمان برینداربوون". بەو پێیەش زۆرترین برینداری بیانی تایلاندین.
 
قوربانییە بیانییەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل خەڵکی 34 وڵاتی جیهانن کە بەمشێوەیە دابەشبوون:
 
قووربانییانی بیانی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وڵاتە ئاماژەپێکراوەکان بڵاویان کردوونەتەوە:
 
ئەمریکا: 27 کوژراو و 14 بێسەروشوێن
تایلاند: 24 کوژراو، 16 دیل و 16 بریندار
فەرەنسا: 15 کوژراو و 17 بێسەروشوێن
نیپاڵ: 10 کوژراو 
ئەرجەنتین: 7 کوژراو و 15 بێسەروشوێن
ئۆکراینا: 7 کوژراو، 9 بێسەروشوێن و 9 بریندار
رووسیا: 4 کوژراو و 6 بێسەروشوێن
بەریتانیا: 4 کوژراو و 13 بێسەروشوێن
چیلی: 4 کوژراو و 1 بێسەروشوێن
نەمسا: 3 کوژراو و 2 بێسەروشوێن
بێلاڕووس: 3 کوژراو و 1 بێسەروشوێن
کەنەدا: 3 کوژراو و 1 بێسەروشوێن
چین: 3 کوژراو و 2 بێسەروشوین
فلیپین: 3 کوژراو و 3 بێسەروشوێن
بەڕازیل: 3 کوژراو 
پیرۆ: 2 کوژراو و 5 بێسەروشوێن
رۆمانیا: 2 کوژراو 
ئەفریقای باشوور: 2 کوژراو 
ئوسترالیا: 1 کوژراو
ئازەربایجان: 1 کوژراو 
کەمبۆدیا: 1 کوژراو 
ئێرلاند: 1 کوژراو 
هۆندوراس: 1 کوژراو
پۆرتوگال: 1 کوژراو و 4 بێسەروشوێن
ئیسپانیا: 1 کوژراو و 1 بێسەروشوێن
سویسڕا: 1 کوژراو
تورکیا: 1 کوژراو و 1 بێسەروشوێن
کۆڵۆمبیا: 1 کوژراو و 1 بێسەروشوێن 
ئەڵمانیا: ژمارەیەک دیل 
مەکسیک: 2 دیل
ئیتاڵیا: 3 بێسەروشوێن
پاراگوای: 2 بێسەروشوێن
سریلانکا: 2 بێسەروشوێن
تەنزانیا: 2 بێسەروشوێن
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.