لە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان نزیکەی 100 سەرباز لە هەردوولادا کوژران

14-09-2022
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
بە نێوەندگیریی رووسیا شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگیرا
بە نێوەندگیریی رووسیا شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگیرا
A+ A-

رووداو- هەولێر 

حکومەتی ئەرمینیا دیمەنی دزەکردنی سەربازانی سوپای ئازەربایجانی بڵاوکردەوە کە دەچنە نێو خاکی وڵاتەکەیانەوە و رایگەیاند، ئەو جموجووڵە سەربازییەی ئازەربایجان هۆکاری هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان دوو وڵاتەکەیە.

  

نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا گوتی: "بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی بەرگریمان، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئازەربایجان لەسەر سنووری ئەرمینیا 49 سەربازە و بەداخەوە ژمارەکە رەنگە زیاد بکات".
 
ساڵی 1988 شەڕی ناگۆرنۆ قەرەباخ لەنێوان ئەرمینییەکانی هەرێمەکەی ئازەربایجان بە پاڵپشتیی ئەرمینیا و هێزی کۆماری ئازەربایجان دەستیپێکرد و تاوەکو ساڵی 1994 بەردەوام بوو کە بووە هۆی کوشتنی نزیکەی 30 هەزار کەس. دواتر ئاگربەستێک راگەیێندرا. 
 
لە ساڵانی نێوان 1994 و 2020 چەند جارێک شەڕ وپێکدادان هەڵگیرسایەوە، بەڵام شەڕەکان فراوان نەبوون. لە کانوونی دووەمی 2020 شەڕ روویدایەوە و لە ماوەی دوو مانگی شەڕدا نزیکەی شەش هەزار و 600 کەس کوژران. ساڵی رابردووش پێکدادانی سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا روویدا و 41 سەرباز و هاووڵاتی هەردوولا کوژران. لە شەڕەکەی 12ی ئەیلوولیشدا، ئەرمینیا کوشتنی 49 سەربازی راگەیاند و ئازەربایجانیش کوژرانی 50 سەربازی سوپاکەی راگەیاند.
 
لە وەڵامی تۆمەتەکانی ئەرمینیا، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان دەڵێت، ئەوە سەربازانی ئەرمینی بوون سنووریان بەزاندووە.
 
ئانەر ئایڤازۆڤ، یاریدەدەری بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان دەڵێت: "شەوی 12ی ئەیلوول، هێزەکانی ئەرمینیا چەند هەنگاوێکی هەراسانکارانەیان لەسەر سنووری ئازەربایجان- ئەرمینیا ئەنجامدا و گرووپێکی چەکداری سەر بەو هێزەش، رێگەکانی ناوچە سنوورییەکانی میبنڕێژ کرد. دواتر سوپای ئازەربایجان رووبەڕووی بووەوە تاوەکو سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە".
 
شەڕەکەی ئەمجارەش بە نێوەندگیریی رووسیا وەستێنرا و ئاگربەست راگەیێندرا.
 
بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی 1994، رووسیا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا هەیە وەکو هێزی ئاشتەوایی بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی هەر گرژییەک و شەڕەکەی ئەمجارەش لە لایەن ئەو هێزە رووسییەوە دامرکایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.