دوو بەرپرسی ئەمریکی: ئێران دەیەوێت لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی باڵیۆزێکمان بکوژێت

14-09-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن قاسم سولەیمانی دۆناڵد ترەمپ لانە مارکس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن، ئێران پیلانی کوشتنی باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەفریقای باشوور داڕشتووە. ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەر ئەو وڵاتە کارێکی لەو جۆرە بکات، ئەوا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان واشنتن و تاران بە ئاراستەیەکی مەترسیداردا دەڕوات.
 
ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، پشتیان بە چەند راپۆرتێکی هەواڵگری بەستووە، یەکێکیان لەنزیکەوە کار لەسەر ئەو راپۆرتانە دەکات و ئەوی دیکەشیان تەنیا راپۆرتەکانی خوێندووەتەوە.
 
یەکێک لەو دوو بەرپرسە ئەمریکییانە دەڵێت، ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆئەوەی تۆڵەی قاسم سولەیمانی لە ترەمپ بکاتەوە.
 
باڵیۆزەکەی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور ناوی "لانا مارکس"ە، لەوە ئاگادارکراوەتەوە کە لە بەهاری ئەمساڵەوە پیلانی تیرۆرکردنی لەئارادایە، دەگوترێت باڵیۆزخانەی ئێران لە پریتۆریا دەستی لەنێو ئەو پیلانگێڕییەدا هەیە.
 
ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دەشڵێن، بەئامانجکردنی لانا مارکس یەکێکە لەو بژاردانەی ئێران دەیەوێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاریبێنێت.
 
لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵ رووداوێکی چاوەڕواننەکراو هەموو جیهانی تووشی شۆک کرد کاتێک فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی بەغدا قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسیان لەنزیک فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج، ئەم رووداوە ئێران و ئەمریکای بردە بەردەم جەنگێکی مەترسیدار، بەڵام گرژییەکان بە مووشەکبارانی ئێران بۆسەر چەند پێگەیەکی ئەمریکا لە عێراق دامرکانەوە.
 
لانا مارکس کە بە گوتەی بەرپرسە ئەمریکییەکان، ئێران بەنیازە تیرۆری بکات، کەسێکی نزیک لە ترەمپە، تەمەنی 66 ساڵە و لە ئۆکتۆبەری 2019وە کراوە بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور، هەر لەو وڵاتەش لەدایکبووە و دۆستێکی نزیکی شازادە دایانا بوو، جگە لە ئینگلیزی، هەردوو زمانی لۆکاڵی ئەفریقای باشوور دەزانێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.