توێژینەوەیەک: هێندەی چەند زەریایەک ئاو لە مەریخ هەیە

45 خولەک له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە توێژینەوەیەکی نوێدا، دەزگەی ناسای ئەمریکی دەڵێت، بۆیان دەرکەوتووە بەڵگە هەیە لەژێر رووی هەسارەی مەریخ، هێندەی چەند زەریایەک شلەمەنیی شیاو بۆ ژیان دۆزراوەتەوە.
 
دەزگەی ناسا تایبەت بە توێژینەوە و گەڕان لە بۆشایی ئاسمان لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە رێگەی ئامێری InSight (ئینسایت) لە دوای چوار ساڵ کۆکردنەوەی زانیاری، بۆیان دەرکەوتووە لە ژێر رووی مەریخ بەڵگەی هەبوونی شلەمەنیی شیاو بۆ ژیان بە هێندەی چەند زەریایەک هەیە. 
 
ئینسایدت لاندەر لە ساڵی 2018ـەوە لەسەر رووی مەریخە و زانیاری کۆدەکاتەوە. یەکێک لە ئەرکەکانی توێژینەوەیە لەوەی بوومەلەرزەکان چۆن مەریخیان هەژاندووە و چییان بەسەر چین و تەنەکانی ژێرەوە هێناوە.
 
بەگوێرەی داتاکان، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئاو لەژێر رووی مەریخدا هەبووە. چەند توێژینەوەیەکی جیۆلۆجیش پشتگیریی ئەوەیان کردووە؛ سێ ملیار ساڵ لەمەوبەر، مەریخ رووبار و دەریاچە و زەریای هەبووە.
 
ڤاشان رایت، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا کار دەکات گوتی "ئەوەی دەیزانین ئاو بە بڕێکی پێویست لەسەر هەسارەی زەوی هەیە و لە کڕۆکی زەویشدا مایکرۆ ئۆرگانیزمە تاک خانەییەکان دەژین؛ ئەگەر دۆزینەوەکانی ئێمە راست بن، ئەوا بە مانای ئەوە دێت کە توخمی ژیان لە ژێر رووی مەریخدا هەیە."
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، بڕێکی زۆر گەورەی ئاو لەژێر 11.5 بۆ 20 کیلۆمەتر رووی مەریخدا هەن. بۆیە لەوانەیە زیاتر لەوەی زاناکان پێشبینییان کردووە، ئاو لە ژێر مەریخدا هەبێت.
 
بەگوێرەی ڤاشان رایت، هەروەک چۆن بە تێپەڕبوونی کات ئاو لە سەر رووی زەوییەوە دەچێتە ژێرزەوی، لەوانەیە هەمان شتیش لە مەریخ روویدابێت.
 
زاناکان هێشتا بە تەواوی ناتوانن بڵێن ئاو لە مەریخ هەیە و بۆ ژیان شیاوە، بەڵام لە رێگەی ئەم توێژینەوەوە دەتوانن باشتر لە سووڕی ئاوی مەریخ و بەڵگەی هەبوونی ئاو لە رابردوو تێبگەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن

مانگی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەستلەکاردەکێشێتەوە

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، مانگی داهاتوو دەستلەکاردەکێشێتەوە و خۆیشی بەربژێر ناکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە، نرخی کەلوپەل لە وڵاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و سەرۆکوەزیرانیش بە تێوەگلان لە کەیسێکی گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت.