هەوڵی کوشتنی ترەمپ؛ سەرکردەکانی جیهان چیان گوت؟

دوێنێ کاژێر 09:48
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەمریکای باشوور، ئەورووپا، ئەفریقیا و ئاسیاوە سەرکردە و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی جیهان لەسەر هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و تاکە بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، قسەیان کردووە.

بەریتانیا
 
کەی ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی تازە دەستبەکاربووی بەریتانیا نووسیویەتی "رووداوەکە تووشی شۆکی کردم، تووندوتیژی سیاسی بە هیچ شێوەیەک لە کۆمەڵگەی ئێمەدا جێی نابێتەوە."
 
کەنەدا  
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەڵێ "تووندوتیژی سیاسی هەرگیز جێگەی پەسندکردن نییە، هاوسۆز و هاوخەمی ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هەموو ئەمریکییەکانم." 
 
یەکێتی ئەورووپا
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا نووسیویەتی "رووداوەکە تووشی شۆکی کردم، جارێكی دیکە تووندوتیژی دژ بە نوێنەرە سیاسییەکان دەبینین، کە هەرگیز جێگەی پەسندکردن نییە." 
 
فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا دەڵێت "ئەمە تراژیدیایە بۆ دیموکراسیمان. فەرەنسا هاوبەشی شۆک و نیگەرانیی خەڵکی ئەمریکایە
 
ئەڵمانیا
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت گوتی "هێرشی سەر دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هێرشێکی چەپەڵە. هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازم. دڵم لای ئەو کەسانەیە، کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانیان پێگەیشت. ئەم جۆرە تووندوتیژییە هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی."
 
ژاپۆن
فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆيی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوتی "دەبێت بەتووندی دژی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژ بە دیموکراسی بوەستین، نزا بۆ ترەمپ دەکەم."
 
ئیتالیا
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا دەڵێت "بەدڵنیاییەوە گفتوگۆ و بەرپرسیاریێتی بەسەر رق و تووندوتیژی سەردەکەوێت."
 
ئیسرائیل
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی "هێرشی سەر سەرۆک ترەمپ تووشی شۆکی کردین، نزا بۆ چاکبوونەوەی دەکەین." 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.