رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی پۆلیس، رووداوەکە لە شارۆچکەی ئەلبستادی بووە کە دەکەوێتە نێوان شتوتگارتی گەورەترین شاری هەرێمی بادن ورتمبێرگ و دەریاچەی کۆنستانس؛ "کەسەکە تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا پیاوێک و ژنیک کوژراون و دوو ژنیش بریندار بوون کە برینیان سەختە".
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، دواتر تەقەکەرەکە خۆیشی کوشتووە.
هەر زوو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن، رووداوەکە پەیوەندی بە کێشەی نێوخۆیی ئەندامانی خێزانەکەوە بووە.
زانیارییە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن، تەقەکەرەکە پیاوێکی تەمەن 63 ساڵان بووە و کوڕێک و دایکی خۆی کوشتووە، ژنەکەی و کچەکەشی بریندار کردوون.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، پار 214 هەزار و 99 رووداوی تووندوتیژییان لا تۆمارکراون؛ ئەو ژمارەیەش بەراورد بە پێرار 8.6% زیاتر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ