ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: کۆنگرێس لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لە هێرشەکەی سەر ترەمپ دەکات

دوێنێ کاژێر 04:02
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، کۆنگرێس لێکۆڵینەوەیەکی ورد و تەواو لە رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات.
 
مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە یەکێکە لە سیاسەتڤانە نزیکەکانی ترەمپ لەنێو کۆمارییەکان، لەدوای تەقەکردن و بریندارکردنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گەلی ئەمریکا شیاوی ئەوەن راستییەکان دەربارەی ئەو هێرشە بزانن.
 
جۆنسن لە ئێکسێکدا، نووسیویەتی، "ئێمە لە کۆنگرێس، لێکۆڵینەوەیەکی ورد و تەواو دەکەین."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە لێکۆڵینەوەکانیان، بانگهێشتی بەڕێوەبەری هێزی تایبەتی پاراستن کیمبرلی چیتڵ دەکەن. هەروەها بەرپرسانی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)، تاوەکو بێنە کۆنگرێس و لەلایەن لیژنەکانەوە قسەیان لەگەڵ بکرێت.
 
جەیمس کۆمەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کە سەر بە کۆمارییەکانە، ئاشکرای کرد، داوای لە بەڕێوەبەری هێزی ئاسایشی پاراستن کردووە رۆژی دووشەممە بچێتە کۆنگرێس و پرسیار دەربارەی رێکارەکانی هێزەکەیان لەکاتی هێرشەکەدا بۆ سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.