جۆ بایدن: ئەو جۆرە تووندوتیژییەی بەرامبەر ترەمپ کرا لەنێو ئەمریکادا جێگەی نابێتەوە

14-07-2024
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جۆ بایدن خۆشحاڵە بەوەی دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە و دەڵێت، ئەو جۆرە تووندوتیژییەی رۆژی شەممە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا بەرامبەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرا لەو وڵاتەدا جێگەی نابێتەوە. 
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت، "زانیارییم لەبارەی تەقەکردنەکە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە پێنسلڤانیا پێدرا". 
 
بایدن باس لەوە دەکات، خۆشحاڵە کە دۆناڵد ترەمپ سەلامەتە و باری تدروستیی جێگیرە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە نزا دەکات بۆ "ترەمپ، خێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لە بانگەشەکەدا بوون". 
 
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی دەکات کە ترەمپیان لە شوێنەکە دوورخستوەتەوە و دەڵێت، "ئەو جۆرە تووندوتیژییە لەنێو ئەمریکادا جێگەی نابێتەوە. پێویستە وەک یەک گەل ئەم تووندوتیژییە سەرکۆنە بکەین". 
 
هەڵوێستەکەی بایدن نزیکەی کاژێر و نیوێک دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە بانگەشەیەکدا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەی لێکرا و برینداربوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک بە بەردەم بۆرسەی نیویۆرک دا تێدەپەڕێت. وێنە: Reuters

پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.