لە دووەم رۆژی لووتکەی G7 پرسی کۆچبەران تاوتوێ کرا

15-06-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
سەرکردەکانی وڵاتانی G7 لە ئیتاڵیا. وێنە: AFP
سەرکردەکانی وڵاتانی G7 لە ئیتاڵیا. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دووەم رۆژی لووتکەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە باشووری ئیتاڵیا بە تاوتوێکردنی پرسی کۆچبەران بەڕێوەچوو. پرسێک کە بۆ هەموو وڵاتانی بەشداری لووتکەکە جێی بایەخە، تەنیا ژاپۆن نەبێ، کە ئەوەی خەمی لێی نەخوات، پرسی کۆچبەرانە. پاپای ڤاتیکانیش هۆشداری لەبارەی ژیریی دەستکرد دا. 
 
سەرۆکوەزیرانە شۆخ و گەنجەکەی ئیتاڵیا لەپاڵ پاپای ڤاتیکان، سەرکردەی 10 وڵاتی جیهانی لە ئاسیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بانگهێشت کردووە و بۆیان روون دەکاتەوە کە بۆچی ئەو هەرێمەی باشووری ئیتاڵیای بۆ کۆبوونەوەی لووتکەکە هەڵبژاردووە. 
 
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا دەڵێت: "ئێمە ئەو شوێنەمان بە رێکەوت هەڵنەبژاردووە، ئەو شوێنەمان هەڵبژارد چونکە (پوولیا) هەرێمێکە دەکەوێتە باشووری ئیتاڵیا، هەروەها خاکێکە لە کۆنەوە وەک پردێک وابووە لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا بۆ گفتوگۆکردن. لە دەریای نێوەڕاست بەنێو باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوو ئاوی جیهانیی بەیەکەوە دەبەستێتەوە؛ ئەتڵانتیک لەلایەک و زەریای هێمنیش لەلایەکی دیکە." 
 
یەکێک لە سیما هەرە دیارەکانی ئەم لووتکەیە، بەشداریکردنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانە. وەکو یەکەم رێبەری کەنیسەی کاسۆلیکی بەشداری لە لووتکەی جی شەش و جی هەشت دا کردووە و ئێستاش بەشداری لە جی حەوت دا دەکات. 
 
پاپا فرانسیس لە گوتارێکی 20 خولەکیدا هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دا. 
 
پاپای ڤاتیکان گوتی: "سەرزەنشتی ئەو داهاتووە بێهیوایە دەکەین کە دەیەوێت توانای بڕیاردان لەسەر خۆیان و ژیان لە مرۆڤەکان وەربگرێتەوە. سەرزەنشتی ئەوە دەکەین مرۆڤەکان پشت بە ئامێرەکان ببەستن بۆ بڕیاردان. ئێمە دەبێت گەرەنتی ئەوە بکەین کە مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵی تەواویان دەبێت لە پرۆسەی بڕیاردان لەسەر بەرنامەکانی ژیریی دەستکرد."
 
پێش بڵاوکردنەوەی بۆ رای گشتی، کۆپییەکی راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەی وڵاتانی حەوت دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوت. لەو راگەیێندراوەدا، پرسی کۆچبەران، ئاگربەست لە غەززە و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە و هاوکاریکردنی بۆ رووسیا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ باسکراون. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.