لە تەکساس دەیان هەزار ماسی بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجینی تواوە دەخنکێن

رووداو دیجیتاڵ

دەیان هەزار ماسی لە سنوورە ئاوییەکانی تەکساس مردار بوون و بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیداری ئەمریکی هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئۆکسجینی تواوە دەگەڕێننەوە.
 
شەپۆلەکانی دەریا، ماسییەکانیان لە کەنداوی مەکسیک پاڵناوە و لە کەناراوەکانی کینتانای تەکساس لە نزیک شارۆچکەی برازۆریا بەسەریەکدا کەڵەکەبوون. بەرپرسانی ئەمریکی ژمارەیان بە "دەیان هەزار" ماسیی مرداربوو، مەزندە دەکەن.
 
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجینی تواوە لەنێو ئاودا، "ماسییەکانی خنکاندووە". 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆمێنتی لەوبارەوە هەیە و دەڵێت، بەهۆی گەرمبوونی دەریا و، دیاردەی 'بکوژی ماسییەکان' لە هاویندا روودەدات. بکوژی ماسییەکان مەبەست لێی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و دابەزینی ئاستی ئۆکسجینی تواوەیە لە دەریادا. 
 
هەرچەندە هیچ بەرپرسێک ئەمەی نەبەستووەتەوە بە گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام توێژەران دەڵێن لە داهاتوودا لەوانەیە بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، رووداوی هاوشێوە زۆر بن.