رێستۆرانتێکی هۆڵەندی: سەربڕینی مریشک لەسەر تۆ؛ سوورکردنەوەی لەسەر من

14-06-2023
لهۆن نەسرەدین
مریشکێک لە رێستۆرانتە هۆڵەندییەکە بۆ سەربڕین ئامادە کراوە
مریشکێک لە رێستۆرانتە هۆڵەندییەکە بۆ سەربڕین ئامادە کراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رێستۆرانتێکی شاری ئارنهێمی ناوەڕاستی هۆڵەندا، ئەوانەی دەچنە رێستۆرانتەکە بۆ نانخواردن، دەبێت خۆیان مریشک سەرببڕن و ئینجا بۆیان سووردەکرێتەوە.
 
رەیموندا دو یۆنگ، خاوەن رێستورانت دەڵێت، "کاتێك کە سپاگێتی دەخۆیت، دەبێت گۆشتیشی تێدابێت، بەڵام تۆ بیر لە سەرچاوەی گۆشتەکە ناکەیت کە پەلەوەر یان ئاژەڵێکی سەربڕدراوە، ئێمە دەمانەوێت خەڵک بیر لەو ئاژەڵە بکەنەوە و بەهای بۆ دابنێن."
 
گەرچی ئەم کارە زیان بە خاوەن رێستۆرانتەکە دەگەیێنێت، بەڵام هۆشیاری لەئاست ئاژەڵان زیاد دەکات.
 
ئالبلاس، سەردانیکاری رێستۆرانتەکە لەبارەی ئەو کارەوە دەڵێت، "بۆ ئەوەیە بزانین چی لە ئاژەڵان دەکرێت و هەستی پێبکەین." یان هەیکرۆت، سەردانیکارێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات، "لەڕاستیدا حەزم بۆ خواردنی مریشک لەدەستدا، بەڵام ئێستا زیاتر بیر لە رێزگرتن لە باڵندە و ئاژەڵان دەکەمەوە، لەمەولا دەمەوێت بزانم سەرچاوەی گۆشتەکەم کوێیە؟"
 
ساڵانە لە هۆڵەندا زیاتر لە 500 ملیۆن مریشک سەردەبڕدرێن. هەموو تاکێك ساڵانە بە تێکڕا 22 کیلۆگرام مریشک دەخوات؛ کەمتر لە 15%ی هۆڵەندییەکان پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ مریشکدا هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا

پووتین: رازین بە پێشنیازی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، وڵاتەکەی بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا رازیبووە، بەڵام پێویستە "هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە" چارەسەر بکرێن و وردەکارییەکانیش بخرێنەڕوو.