ناوی یاهوو دەگۆڕدرێت

رووداو- نیویۆرک

کۆمپانیای خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی Yahoo بە کۆمپانیای ڤەریزۆن -ی ئەمریکی فرۆشرا و ئەم هەینییە ناوەکەی دەگۆڕدرێت.

بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمپانیای Yahoo، بەبڕی 4.48 ملیار دۆلار بە کۆمپانیای ڤەریزۆن فرۆشراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە رۆژی هەینی 16-6-2017 ەوە ناوی Yahoo بۆ Altaba Inc دەگۆڕدرێت و لە دووشەممە بەولاوە بەناوە تازەکەیەوە لە بۆرسەی نیویۆرک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ماریسا مایەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای Yahoo کە لە تەمموزی 2012 ەوە ئەو ئەرکە بەڕێوەدەبات، بە پێدانی 23 ملیۆن دۆلار خانەنشینکراوە.

کۆمپانیای Yahoo زیاتر لە ملیارێک بەکارھێنەری ھەیە، پێشبیش  دەکرێت لەگەڵ کڕینی کۆمپانیاکە پشکەکانی کۆمپانیای ڤەریزۆن بەرزببنەوە.

Yahoo لە 2 ی ئاداری 1995 لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەلایەن ماریسا مایەر دامەزراوە و ئێستاش یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت. 

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح