جنێف.. سبەی لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن کۆدەبنەوە

14-06-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن شەڕی یەمەن
A+ A-
رووداو -جنێف

رۆژی دوو شەممە 15-06-2015  لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێف لە سویسرا کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەی ئەمجارەی جنێف ئەگەر ئەنجامبدرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەوڵێکی جیددی بێت لە چارەسەری  شەڕ و پێکدادنی یەمەندا، لە شەڕی لایەنە ناکۆکەکانی یەمەندا تا ئیستا زیاتر لە  2 هەزار و  500 کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاوە لێدوانی لایەنە ناکۆکەکان سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکە گومانی درووستکردووە.

ئەم پێشبینییە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە فڕۆکەیەک بە نیازبوو شاندێکی حوسییەکان و حکومەتی یەمەن بباتە جنێف، بەڵام فڕۆکەکە حوسییەکانی بەجێهێشت.

کۆبوونەوەی ئەمجارەی جنێف کە وابڕیارە لە شاری سویسرا ئەنجامدەدرێت، وا چاوەڕوان دەکرێت چارەسەرێکی ئەو شەڕ و پێکدادنەی یەمەن بکات، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس، بەڵام لە ئێستاوە لێدوانەکان سەبارەت بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان گومانیان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان درووستکردووە.

نوێنەرێکی حوسییەکان لە ئەگەری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی جنێف پێیوایە بە دووچاوی جیاواز سەیری کۆبوونەوەکە دەکرێت و حوسییەکانیان بە ئەنجامدەری کودەتا وەسف دەکەن و حکومەتیش بە بەرهەڵستکاری چەکداران وەسف دەکەن.

رۆژی یەکشەممە شاندەکەی حکومەتی سەرۆکی لەکارلادراو عەبد رەبە مەنسوور هادی گەیشتە جنێف، حکومەتی یەمەن بەهەر 13 وڵات لە هاوپەیمانانی کە لە 26ی ئاداری ئەمساڵ هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر چەکدارانی حوسی دەستپێکردووە، هیواخوازن کۆبوونەوەکەی جنێف رێگاخۆشکەرب ێت بۆ چارەسەرێکی یەکجاری و وەستاندنی شەڕ لە سەرتاسەری یەمەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە