لە جیهان ساڵانە زیاتر لە 50 ملیار تۆن گازی ژەهراوی دەردەدرێت

14-05-2021
لهۆن نەسرەدین
 ئەو ژمارەیە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کەمتر لە 35 ملیار تۆن بوو
ئەو ژمارەیە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کەمتر لە 35 ملیار تۆن بوو
نیشانەکردن گۆڕانی کەشوهەوا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرەتای ڤیدیۆکە دیمەنێکی پڕ لە گازی ژەهراوی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەبینن کە بە ئاسماندا چڕبووەتەوە. جیهان ساڵانە زیاتر لە 50 ملیار تۆن لە گازە ژەهراوییەکان دەردەدات. لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کەمتر لە 35 ملیار تۆن بوو. بۆیە کەشوهەوا لە دەستی مرۆڤەکان تووڕەیە و بەرەکەتی کەمتر دەداتە زەوی.
 
دەشتی کەرەک لە رۆژئاوای ئوردن تینویەتی و کشتوکاڵیش لەوێ خەریکە نامێنێت. ئەحمەد داوود، جووتیارە و دەڵێت، " کێشەکەمان کەمی ئاوە. قەبارەی ئەو تەماتەیە دەبینیت چەند بچووکە ؟ ئەگەر ئاو هەبوایە سێ هێندە گەورەتر دەبوو. ئێمە زیانی گەورەمان کردووە و تەنانەت ناتوانین پارەی کرێکارەکانیشمان بدەین."
 
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەنێوانیاندا ئوردون لە چەند دەیەی کەمی داهاتوودا، زیاتر لە 91%ـی خێزانەکانی رۆژانە کەمتر لە 40 لیتر ئاو خواردنەوەیان دەستدەکەوێت.
 
لەلایەک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی، لەلایەکی دیکەوە تەقینەوەی گڕکانەکان، لەولاشەوە گەردەلوول و لافاو؛
ئەوانە بەشێکن لە دەرهاوێشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا. 
 
ئۆرلاندۆ چاڤێز، جووتیارێکی کەمدەستی ناوچەی ئێل پرۆگرێسۆی هۆندوراسی ئەمریکای نێوەڕاستە، گەردەلوول و لافاوی مانگی 11ی ساڵی رابردوو، ئەوی بۆ خوار هێڵی هەژاری فڕێداوە و شەوانە بە برسیەتی سەر دەنێتەوە.
 
ئۆرلاندۆ دەڵێت، "چوار مانگە بێکارم. گەردەلوولەکەی مانگی 11ـی رابردوو بەروبوومە کشتوکاڵییەکانمی لەناوبرد و ئێستاش رۆژانە بە کەمترین خۆراک دەژیم."
 
ئاسایشی خۆراک لەسەر هەسارەی زەوی لە مەترسیدایە، بەشێک لە زانایان بەدوای بژاردەی دیکەوەن. لێرە لە سیرالیۆنی رۆژئاوای ئەفریقیا، جۆرە رووەکێکی نوێی قاوە دۆزراوەتەوە کە توانای هەیە بەرگەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای کەشوهەوای هەیە کە گۆڕانی کەشوهەوا درووستیکردووە.
 
ئارۆن دەیڤیس، لێکۆڵەری خۆراکە و دەڵێت، "دۆزینەوەی چێژێکی دیکەی قاوە شتێکی مەزنە. شیکارییەکانمان ئەو راستیەیان دەرخستووە کە ئەم رووەکە بە بەراورد بە رووەکەکانی دیکە، بە نزیکەی حەوت پلەی سیلیزی بەرگەی زیاتری گەرما دەگرێت."
 
وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە هاوکات بەرپرسن لە بەرەو وێرانبوونی جیهان، لە هەوڵدان بۆ ئاشتکردنەوەی زەوی؛ ئەوان بەڵێنیانداوە تاوەکو 2050، ببنە وڵاتی ژینگەدۆست و دەردانی گازە ژەهراوییەکان بۆ نزیک سفر کەم بکەنەوە، بەڵام نازانرێت تاچەند پرسە سەوزەکانی زەوی تێکەڵ بە ئامانجە سیاسییەکان دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە