وێنە: AFP
لە هیندستان 18 فیلی ئاسیایی بە مردوویی دۆزرانەوە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستداوە.
پاریمال سوکلابایدیا، وەزیری دارستان و ژینگەی هیندستان لەو بارەوە دەڵێت، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو فیلانە بەهۆی هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە دەبێت لێکۆڵینەوەی وردتر بکرێت بۆ دەرکەوتنی ئەوەی کە هۆکارەکەی ژەهرخواردکردن یان نەخۆشی نەبێت".