فێستیڤاڵی کان بە فیلمی "The Dead Don't Die" دەستیپێکرد


رووداو - کان

72ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان بە فیلمی پیشاندانی "The Dead Don't Die" دەستیپێکرد.

فیلمی "The Dead Don't Die - مردووەکان نامرن" لە دەرهێنانی جیم جارمووش فیلمێکی کۆمیدی زۆمبییەوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا. 

لە فیلمەکەدا ئەکتەرە بەنێوبانگەکانی وەک ئادەم درایڤەر، بیل موورای و سێلینا گۆمێز رۆڵ دەگێڕن.