رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پێناسی گومرگی دەخاتە سەر چیپ و نیمچە گەیێنەرەکان.
ئەو چیپ و نیمچە گەیێنەرانەی لە دروستکردنی مۆبایل، کۆمپیوتەر، ئۆتۆمبێل و ئامێرە کارەباییەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێندرێن، بەشێکی زۆریان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.
ترەمپ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتن، لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر ئەو کەرەستە ئەلیکترۆنیانەدا "زۆر دوور نییە."
ترەمپ گوتیشی، "وەکو چۆن بۆ پۆڵا، ئۆتۆمبێل و ئەلەمنیۆم کردمان، هەمان شت بۆ نیمچە گەیێنەرەکان، چیپەکان و چەندین شتی دیکەش دەکەین."
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، ئامانج لە سەپاندنی باجی گومرگی ئەوەیە کۆمپانیا بیانییەکان هان بدات بڕۆن لە ئەمریکا وەبەرهێنان بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "دەمانەوێت چیپ و نیمچە گەیێنەرەکانمان لە نێو وڵاتی خۆماندا دروستبکەین." گوتیشی، گومرگ لەسەر "دەرمان و چارەسەرەکانیش" زیاد دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ