وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سزادانی مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن

14-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کۆدەبنەوە، مەبەستەکە سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر رووسیادا، هەروەها رێکاری زیاتر تاوەکو گەرەنتیی پاراستنی ئاسایشی ئۆکراینا بکەن، کە یەکێک لەوانەش ئەگەری پێکهێنانی هێزێکی چاودێریی ئەورووپییە لە ئۆکراینا.
 
رۆژی دووشەممە 14ی نیسانی 2025 وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە لۆکسەمبێرگ کۆدەبنەوە، تایبەت بە ئامادەکردنی 17مین پاکیجی سزای ئەورووپا بەسەر رووسیادا؛ بەرپرسێکی باڵای ئەورووپاش رایگەیاندووە، "ئەورووپا پاڵپشتیی سیاسەتێک دەکات کە درێژە بە گوشارەکان بۆسەر رووسیا بدات، ئەوەش پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت."
 
لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە، بڕیارە باسی دۆسیەی بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەورووپا بکرێت، لەگەڵ پێکهێنانی هێزێکی چاودێری و رەوانەکردنی بۆ ئۆکراینا.
 
پێکهێنانی ئەو هێزە چاودێرییە کە لەسەر پێشنیازی فەرەنسا و بەریتانیایە، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا دەبێت و تایبەت دەبێت بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست. لەگەڵ ئەوەش گەرەنتی بدات لە پاراستنی ئاسایشی ئۆکراینا.
 
هەروەها ئەنجوومەنی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، تاوتوێی دەستپێشخەرییەکەی کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا دەکات کە پێشنیازی کردووە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ زیاتر بکرێن.
 
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا؛ لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی یەکشەممەی رووسیا بۆ سەر شاری سوومی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دێت کە بووە هۆی کوژرانی 34 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 ئۆکراینی دیکە.
 
لەدوای هێرشەکەش، سەرکردەکانی جیهان سەرکۆنەی ئەو هێرشەی مۆسکۆیان کرد و لەنێویشیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو هێرشانەی بە "کارێکی خراپ و "هەڵە" وەسف کرد.
 
هەروەها ئەو هێرشە تەنیا دوو رۆژ لەپێش سەردانی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا بۆ مۆسکۆ دێت کە بڕیارە لەگەڵ ڤلادمێیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ چڕتر بکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە سێ ساڵییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی کرد.

چوارشەممە شاندی تەکنیکی ئێران و ئەمریکا لە عومان کۆدەبنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بە هۆشیارییەوە دانوستاندن لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەفتەی داهاتوو زیاتر بەرچاویان لەبارەی ئەنجامی دانوستاندنەکە روون دەبێت.