رووداو دیجیتاڵ
ئەنجامی هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی فینلاند راگەیێندرا، 9 بەربژێری کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، کە وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی خۆشبژێویی ئەو وڵاتە دەستبەکار دەبن.
بەگوێرەی ئەنجامەکە، 9 بەربژێری کورد وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی فینلاند سەرکەوتوون و دوو کەسیش لەوان دەنگیان هێناوە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی خۆشبژێویی ئەو وڵاتە.
ئەو بەربژێرانەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە بۆئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەمانەن:
شەیدا سوهرابی لە پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە بەدەستهێنانی 1522 دەنگ
گەشاو بیبانی لە هاوپەیمانیی چەپەکان بە بەدەستهێنانی 1091 دەنگ
موعیز عەزیزی لە پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە بەدەستهێنانی 638 دەنگ
تەوار سالاری لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 519 دەنگ
بورهان ئەحمەدی لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە 344 دەنگ
نەزیر ئۆرال لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 112 دەنگ
ئایدە لوتفی لە پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە بەدەستهێنانی 73 دەنگ
عەبدولقادر کیلیچکەس لە پارتی سەوزەکان بە بەدەستهێنانی 33 دەنگ
مورات ئیرۆگلو لە پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە بەدەستهێنانی 26 دەنگ
هەر بەگوێرەی ئەنجامەکە، دوو بەربژێری کورد هێندە دەنگیان بەدەستهێناوە کە ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی کە بریتین لە:
گەشاو بیبانی بە بەدەستهێنانی 1091 دەنگ
تەوار سالاری بە بەدەستهێنانی 519 دەنگ
ئەو ئەندامانەی وەکو ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردراون:
عەبدولقادر جەعفەر لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 202 دەنگ
عەبدولقادر حەبیبی زەڕەئاباد لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 77 دەنگ
سەمیرە نووری لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 45 دەنگ
فەرزانە قادری لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 51 دەنگ
ئەفشین وەیسی لە هاوپەیمانیی چەپەکان بە بەدەستهێنانی 41 دەنگ
دەهام بەهادین لە پارتی گەلی سوێدی بە بەدەستهێنانی 29 دەنگ
نیشتمان کەلهوڕی لە پارتی گەلی سوێدی بە بەدەستهێنانی 18 دەنگ
هەر بەگوێرەی ئەنجامەکە، دوو بەربژێر وەکو ئەندامی یەدەگی ئەنجوومەنی هەرێمی هەڵبژێردراون کە بریتین لە:
عەبدولقادر جەعفەر لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 202 دەنگ
سەمیرە نووری لە پارتی سۆسیال دیموکرات بە بەدەستهێنانی 45 دەنگ
وەڵات نەهری، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فینلاند، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداودا کە رۆژی هەینیی رابردوو پێشکێش کرا، رایگەیاند، "بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 18 هەزار کورد لە فینلاند دەژین، بەڵام هەندێک لەو کەسانەی زمانی کوردی زمانی دایکیانە، لەکاتی تۆمارکردنی خۆیان نەیانتوانیوە ئەوە رابگەیێنن، یان هاوسەرگیرییان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەدا کردووە، بۆیە دەکرێت بگوترێت زیاتر لە 20 هەزار کورد لەم وڵاتە دەژین."
لە کۆی 37 بەربژێری کورد 22یان پیاو بوون و 15یان ژن. لەڕووی پارچەکانی کوردستانیشەوە، 15 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 14 کەس لە باکوور، 6 کەس لە باشوور و 2 کەس لە رۆژئاوای کوردستانەوە چووبوون. تەنیا لە شاری تورکو 9 کورد بەربژێر بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ